نوچەنێت: سیاسەتەکانی مالیکی بووە هۆی ئەوەی داعش دەستبەسەر ناوچەسونییەکاندا بگرێ، داعش گەشتە سنورەکانی کوردستان و دوای جێگیربوونی پەلاماری کوردستانی‌دا.
ئێستا داعش بووەتە هۆی دروستبوونی حەشدی شەعبی، کەهێزێکی شیعەیە، ئەم هێزە بەرەو سنورەکانی کوردستان دێ، داوای هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ کورد دەکات.
خوێندنەوە چییە بۆ حەشدی شەعبی؟
مەترسی چییە لەسەر سنورەکانی کوردستان؟
بۆ داهاتوو، چاوەڕوانی چی پەیوەندییەک دەکرێ لەنێوان کورد‌و ئەو هێزەدا ؟
ئەگەر لەکوردستان لایەنێک پشتیوانی لەهاتنی ئەو هێزە بکات لەدەرەوەی یەکگرتووی سیاسی کورد، دەبێ چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو لایەنە بکرێ؟
خەڵکی کوردستان و رۆشنبیران، چۆن دەتوانن رێگە لەو جۆرە تەعامولە بگرن؟
لەو بارەوە، راو پێشنیار چییە بۆ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان؟
نووری بێخاڵی – نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه سیاسه‌ته تاكڕه‌وییه‌كانی مالیكی، له په‌راوێزخستنی سووننه و سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی كاری سیاسی‌یان و فه‌رامۆشكردنی داوا و خواسته‌كانیان، هه‌موو ئه‌وانه و زۆر شتی دیكه‌ش، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی داعش بارودۆخه‌كه بقۆزێته‌وه و به‌م چه‌شنه له هه‌ندێ ناوچه‌ی سووننه‌نشیندا ته‌شه‌نه بكات. چونكه له بنه‌ڕه‌تدا زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و سیاسی دونیای سووننه له‌بار بوو، بۆ هه‌ڵتۆقینی ڕێكخراوی له‌م چه‌شنه.
به‌ڵام بۆچی داعش له قۆستنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی سووننه، ستراتیژه‌كه‌ی بووه په‌لاماردانی كوردستان؟ ئه‌ی بۆ سووننه‌ی په‌راوێزخراوی ده‌ستی سیاسه‌ته‌كانی مالیكی، له‌و ناوچه كوردستانییه ئارامانه‌دا كه به دڵنیایی له سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ژیان، هاوكاری داعشیان كرد؟
ئه‌م پرسیارانه و زۆر پرسیاری دیكه‌ش، كه ئه‌م ته‌وه‌ره ئامانجی نییه، قسه‌ی زۆر و شڕۆڤه‌ی ورد و لێكدانه‌وه‌ی فره‌هه‌ند هه‌ڵده‌گرن.
په‌یوه‌ست به‌و پرسیاره‌ی كه داعش بووه هۆی دروستبوونی حه‌شدی شه‌عبی، یان به‌و مانایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رهاویشته‌ی دۆخی دوای داعشه، ئه‌وه بابه‌تێكه ناكرێ هه‌روا به ئاسانی به‌سه‌ریدا ڕه‌ت بین و باوه‌ڕ به خۆمان و خوێنه‌ر بێنین، كه هاوكێشه‌كه به‌م چه‌شنه‌یه. به پێچه‌وانه‌وه، حه‌شدی شه‌عبی به‌رهه‌می پلانڕێژییه‌كی دوورمه‌وداتری پێش داعشیشه، به‌ڵام به‌و مانایه نا كه بارودۆخی دوای داعش، ڕۆڵی له په‌له‌كردن له دامه‌زراندنی ئه‌و میلیشیایه‌دا نه‌بووه و نییه.
ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتن و زوو په‌لهاوێژی داعش و كردنی شیعه به ئامانجی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی (كه به هه‌موو شیعه‌ی عیراق، هێنده‌ی نیوه‌ی كورد نه‌بوونه ئامانج و قوربانی دڕنده‌یی داعش)، هۆكارێك بێت له ده‌ركه‌وتنی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام هۆكار و پاڵنه‌ره‌كان زۆر له‌وه زیاترن كه ئێمه به‌چاو ده‌یانبینین.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌رچی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هێزیكی میلیشیایی به‌رهه‌می هه‌لومه‌رجی دوای داعشه، له ئاسته پراكتیكییه‌كه‌یدا، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك هێزیكی میلیشیایی شیعی، به‌رهه‌می ستراتیژ و سیاسه‌تی پێشوه‌خته، به‌رنامه و پلان بۆ داڕێژراوی، په‌لكێشی و پاوانخوازی ئێرانه، به مه‌به‌ستی گرتنه ده‌ستی ڕكێفی ڕووداوه‌كان له ناوچه‌كه و ئاراسته‌كردنیان. به‌هاری عه‌ره‌بی و شه‌ڕی سووریا و ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی ئه‌منی و تێكچوونی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه و بوونی ناوچه‌كه به سه‌نته‌ری به‌ریه‌ك كه‌وتن و ململانێی به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی و نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه هاوكاربوون له دروستكردنی حه‌شدی شه‌عبی. له‌و نێوه‌شدا داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی له شیعه، ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ئامانج و نیشانه‌كه‌ی خۆی بپێكێ.
واته حه‌شدی شه‌عبی شیعی، كه به‌م دواییانه له‌به‌ر وه‌حشیگه‌رێتی ڕه‌فتاره‌كانیان (خه‌ریكه به نمایشی هه‌ندێ ڕه‌فتاری هۆڤانه‌یان ڕووی هه‌ندێ دڕنده‌یی داعش سپی ده‌كه‌نه‌وه. داعش سووتاندنی مرۆڤی داهێنا، حه‌شدیش كه‌وڵكردنی پێستی مرۆڤ!)، كه‌سێكی وه‌ك موقته‌دا سه‌در كه‌تیبه چه‌كداره‌كانی خۆی له‌ناودا كێشانه‌وه، هێزیكه ته‌ونی پیلانی پان ئێرانیزمی و ویستی تارانه بۆ زیاتر جێ پێ قایمكردنی خۆی له عێراق و له‌وێوه‌ش كۆمه‌ككردن به ڕژێمی به‌عسی سووریا، تا له‌سه‌ر پێ بمینێته‌وه. ته‌نانه‌ت به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌م شته‌یان نه‌شاردووه‌ته‌وه و له ماوه‌ی ڕابردوودا به ئاشكرا باسیان له‌وه كرد، كه هاوشێوه‌ی (به‌سیج)، هێزگه‌لی دیكه‌ی میللی پته‌ویان له وڵاتانی عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن پێكهێناوه و مه‌شق و ڕاهێنانیان پێده‌كه‌ن و كۆمه‌كی لۆجیستی و سه‌ربازیشیان ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت (هادی عامری) به‌رپرسی ڕێكخراوی به‌در، كه هه‌نووكه ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه‌یه، خودی ڕێكخراوه‌كه‌ی، كه پێشتر پێی ده‌گوترا فه‌یله‌قی به‌در، دروستكراوی ئێرانه.
كاتێكیش ده‌بینین هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و كوردستان ده‌كشێن و داعش ده‌كه‌نه پاساوی په‌لكێشییه‌كانیان و له هه‌ندێ ناوچه‌ی كوردستانیدا (جه‌له‌ولا، سه‌عدییه، داقووق…….) حیساب بۆ هیچ هێزیكی كوردی ناكه‌ن و بازگه داده‌نێن و فه‌رمانده‌كه‌یشیان وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقی، یان وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته بێت، بێ منه‌ت دێته كه‌ركووك و هۆشداری ده‌داته پێشمه‌رگه. به ئاسانی هه‌ست به‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌ین، كه سبه‌ی ڕۆژ، ڕۆژگاری دوای كۆتاپی پێهێنانی داعش، ئه‌و هێزه میلیشیاییه، ده‌بێته چ مۆته‌كه‌یه‌ك به‌سه‌ر كوردستان. تا ئه‌و ئاسته‌ی بۆچوونێك هه‌یه كه پێی وایه، دوای كۆتایی پێهێنانی داعش، كورد له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری شه‌ڕیكی دیكه دایه له‌گه‌ڵ حەشدی شەعبی. چونكه ئاسان نییه ئه‌و میلیشیا ته‌یاركراوه به ڕۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی، هه‌روا به ئاسانی له‌و ناوچه كوردستانییانه بكشێته‌وه، كه به‌م دواییانه، به بیانووی شه‌ڕی داعش هاتووه‌ته ناویانه‌وه. هه‌وڵی به‌رده‌وامیشی بۆ هاتنه ناو كه‌ركووك، كه هیچ بیانوویێكی ناسه‌قامگیری نییه له‌و شاره‌دا، ئاماژه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ سیاسه‌ته دوورمه‌وداكانی ئه‌و هێزه و ئه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، له په‌یوه‌ست به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناوچه كوردستانییه‌كان.
حه‌شدی شه‌عبی شیعی، كه هێزێكی میلیشیایی مه‌زهه‌بی نا نیزامییه و به‌شێك نییه له مه‌نزومه‌ی سه‌ربازی عێراقی و ملكه‌چی هیچ بڕیار و فه‌رمانێكی فه‌رمی ده‌زگا ده‌ستووری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته نییه، به په‌روه‌رده‌یه‌ك گۆش و ئاماده كراوه، كه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه به‌سه‌ر خودی ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌كانیشیدا هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه.
ده‌رباره‌ی ئایینده‌ی چییه‌تی و چۆنییه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و ئه‌و هێزه، شتێك نییه شاراوه بێت. به‌و پێیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كیانێكی ده‌ستووری خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و ته‌نیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌رێك ده‌كات، كه ڕه‌وایه‌تی ده‌ستووری و یاسایی هه‌بێت. نه‌ك له‌گه‌ڵ هێزێك كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه. ئه‌وه كوردستان نییه بچێته ژێر باری وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، به‌ڵكو حكومه‌تی عێراقی و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و میلیشیایه و ئه‌وانه‌ی له پشتیانه‌وەن ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره ده‌كرێنه‌وه.
شه‌ڕی داعش هاوكێشه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا گۆڕی، له‌كاتێكدا حه‌شدی شه‌عبی شیعی (حیز فرسه‌ت)، ده‌یه‌وێ ده‌رفه‌ته‌كه خراپ بقۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یشه‌عیه‌ت به بوون و مانه‌وه‌ی خۆی بدات له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك. ئه‌وا له به‌رامبه‌ردا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به خوێن چووه ناو هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه زه‌وت كرابوون. بۆیه ناكرێ جارێكی دی كورد بگه‌ڕێته‌وه خاڵی پێش ڕووداوه‌كان. وه‌ك به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم له دوا سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ كه‌ركووك جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه، كه جگه له پێشمه‌رگه، هیچ هێزێكی دیكه بۆی نییه بێته ناو كوركووك و له‌و ناوه‌دا بمێنێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌وه حه‌شدی شه‌عبییه كه ده‌بێت مشوورێك له حاڵی خۆی بخوات و چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بێت حكومه‌تێك به سه‌نگ و قورسایی ده‌ستووری خۆی، بچێته ژێر باری ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزێكی میلیشیایی نا ده‌ستووری.
به‌داخه‌وه، ململانێی سیاسی و به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعشدا، ئه‌وانیش له‌ناوخۆدا به‌سه‌ر به‌ره هه‌رێمایه‌تییه‌كان دابه‌ش ببن، به‌ڵام ناكرێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دابه‌شبوونه بكرێته پاساوی ڕه‌واییدان به هێزێكی له‌م چه‌شنه. ڕوونتر بڵێین، هه‌ر حزب و لایه‌نێكی كوردستان، له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كگرتوویی بڕیار و ئیراده‌ی سیاسی كوردستان، به‌هه‌ر ناو و بیانوویێكه‌وه، ڕاسته‌وخۆ، یان ناڕاسته‌وخۆ، پاساوی مانه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیایه له خاكی كوردستان بداته‌وه، خیانه‌تێكی نیشتمانییه، یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ په‌یام و دروشمه‌كانی خۆی و خوێنی شه‌هیدانی خۆی ده‌یكات، دواجار له هه‌موو كوردستانی ده‌كات.
به بۆچوونی ئێمه، شه‌فاعه‌تكردنی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی كوردستان بۆ میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی شیعی، خۆكوژیێكی سیاسییه، كه ئه‌گه ئه‌مڕۆش باجه‌كه‌ی نه‌دا، له دوور مه‌ودا ده‌یدات. چونكه حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان چه‌نده‌ش له‌ناو خۆیاندا ململانێ‌یان هه‌بێت و ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانیان جیاواز بن، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌یان نییه ڕیسك به چاره‌نووسی ئه‌م ئه‌زموونه و سووكایه‌تی به خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی خه‌ڵك بكه‌ن. هه‌ر حزبێكی سیاسیش بچێته ناو گه‌مه‌یه‌كی قێزه‌ونی له‌و چه‌شنه، ڕووڕه‌شی به‌رده‌م ئێستا و ئایینده‌ی كوردستان ده‌بێت و مێژوو لێی نابوورێت.
له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، ئه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی ڕۆشنبیران، میدیاكانه، ڕای گشتی كوردستان له ئاست هه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوێكی ناچیزه‌ی له‌م چه‌شنه‌ی حزبی كوردیدا بوروژێنن، كه بیه‌وێ درز بخاته نێو یه‌كگرتووی سیاسی كوردستان، به‌تایبه‌تی له په‌یوه‌ست به پرسی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی شیعی.
لێره‌وه، پێشنار ده‌كه‌ین كه‌وا لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، به‌ر له ده‌ستپیكردنی شه‌ڕی موسڵ و بڕیاردانی به‌شداری پێكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و شه‌ره‌دا، كۆمه‌ڵێ پێشمه‌رج به‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا و به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی یاسا و لایه‌نه شیعییه‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا بسه‌پێنن، كه حه‌شدی شه‌عبی، جه‌له‌ولا و داقووق و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك چۆڵ بكات و ئاسته‌نگ بۆ هێزی پێشمه‌رگه، وه‌ك هێزێكی یاسایی و ده‌ستووری، له‌و ناوچانه دروست نه‌كات. هه‌روه‌ها پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و یه‌كه چه‌كدارییانه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه له ده‌وروبه‌ری موسڵ پێكی هێناون و له هه‌ندێ شوێندا جێگیری كردوون، به‌تایبه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ئێزدییه‌كان.