به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێر: بازگه‌مان هه‌ڵنه‌گرتووه‌، به‌ڵكو بازنه‌ى ئه‌منى هه‌ولێرمان فراوان كردووه‌

0

نوچەنێت.تایبەت:

چه‌ند مانگێكه‌ چه‌ند بازگه‌یه‌كى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر هه‌ڵگیراون، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێر له‌لێدوانێكى بۆ نوچه‌ نێت ده‌ڵێ” بازگه‌مان هه‌ڵنه‌گرتووه‌، به‌ڵكو دوورمان خستۆته‌وه‌ و بازنه‌ى ئه‌منى هه‌ولێرمان فراوان كردووه‌”.

بەپێ زانیارییەكانی نوچەنێت كە لەچەند سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی كەوتون ژماریەك بازگە كەم كراونەتەوە لەوانە:بازگەكانی نێوان بەحركە و زرارەتی،بازگەی شاخۆلان،بازگەی سەیدان و كەورگۆسك,بازگەی ئیفراز و چەندین بازگەی دیكە. سەبارەت بەهۆكارى نه‌هێشتنى ئه‌و بازگانه‌. پرسیارى ئه‌وه‌ى چه‌ند پەیوەندی بەشەری داعشەوە هەیە كە ئاسایشەكانیش براون بۆ شەڕ، لەوبارەیەوە تاریق نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەلێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”شتی وانیە و ئەوە هی چوار مانگ پێش ئەمرۆیە،پێشتر ئەڵقەی حیزامی ئەمنی هەولێر پێشتر بچووك بووە بۆیە بازگەكانمان گواستەوە شوێنی ئێستایان كە شوێنێكی نوێیترە“. ناوبراو راشیگەیاند”ئەوان بەسیستەم بازگەكانیان رێكخستۆتەوە پێشتر بازگەكان كەوتبونە ناوشار و تێكەڵ بەشار بوبون ئیستاش خستنمانە دەرەوەی شار بەمەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەتی شاری هەولێر، هەروەها هەتا شوێنەكانی پشت بازگەكانیش پارێزراوبن لەرووی ئەمنیەوە بازگەمان خستە پشتەوانیش چونكە ئەو بەریش هەر هەولێرە“. بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر وتیشی”لە پشت كەڵەك بازگەمان هەیە و ئەولاتریش زێیە بازگەمان هەیە و لەبەستۆڕەو دێگەڵە و شێراوەو زورگەزراو لەرێگای گوێڕیش بازگەمان هەیە ئەڵقەی ئەمنیمان زیاتر فراوان كردووە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com