حەشدی شەعبی سەرئێشەیەکی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنێت
عارف روشدی
سیاسهته نا تهندروستهكهی مالكی له ههموو ئاستهكاندا، شكستخواردووبوو، تهنانهت حكومهتهكهی نهیتوانیوه خزمهتگوزارییه سەرەتاییەکان بو دانیشتیوانانی پارێزگاکانی خواروو ناوهراستی عیراق دابینبكات، و دهسهڵاتهكهی له پێناوی دنهدانی بیری تهسكی تائیفی بهكار دههێنا، ئهوهی كارهساتبارتره بهشێكی توندرهوی شیعه و سونهش، هیشتا له چوارچێوهی رووداوه میژوویهكانی پێش 1400 دا دهژین.
مالیکی هۆکاری تێکچونی ژینگەی پیکەوە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوو، وەک دەرەنجامی سیاسەتە ئالۆزەکەی کۆمەڵێک گروپی چەکداری لغاو نەکراو و دوورلە هەمو دیسیپلینەک پەیدابون، بونە سەرە نێزەی کاری تۆندو تیژی و تیرورستی، تاکار گەیشتە سەرهەڵدانی داعش.
مالیکی سەرکردەیەکی کورت بین بوو، بەهۆی سیاسەتە ناهەموارەکەیەوە، گەندەڵی ژمارەیەکی پێوانەیی تومارکرد، هەر ئەوەش وەک دەردێکی کوشەندە بووە بنەمای داروخانی دامودەزگاکانی دەوڵەتی، پیش هەموشیانەوە پیکهاتەی سەربازی، کە لەماوەیەکی ئابڕوبەرانەدا، هەرەسیان هێنا، هەرەسی دامودەزگا سەربازیەکانیشی کارەساتیکی مرۆیی گەورەی خولقاند، بەتایبەتی لە پارێزگای نەینەوا و پارێزگاکانی دیکەی سوننە نشین، کە بەبڕوای من ئەوە پیلانیکی داریژراو بوو، و پەلاماردانی هەرێمی کوردستانیش لەچوارچێوەی ئەو پیلانەدا بووە.
ئیستاش هاتنە ئارای (حەشدی شەعبی) دەبێتە هۆکاری بەرزکردنەوەی ئاستی جیاکاری تایفی، و پێکدادانەوەی خوێناوی لە نێوان سوننەو شیعەدا، سەرئێشەیەکی گەورەش بۆ هەریمی کوردستان بەدوای خویدا دەهێنێت، ئەگەر ئێستاش نەبێت، لە داهاتودا زورچاوەروانکراو دەبێت.
لەو نێوانەشدا ئەوەی جیگای داخە، هەڵوێستی کورد لە ئاست ئەو مەترسییە زوڵال نییە، بەڵکو لایەن هەیە، لەپێناوی بەرژەوەندییەکدا، مەترسی دەخاتە سەر یەکهەڵویستی کورد و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان، بۆیە پێویستە باشتر بیر لەو هەڵوێستانە بکرێتەوە و یەکریزی نیشتیمانی گەلەکەمان پاریزراوبێت.