نوچەنێت.تایبەت: كادیرێكى باڵاى یه‌كێتى ده‌ڵێ” یه‌كێتى وایلێهاتووه، كۆنگره‌یان له‌بیركردووه. ئێستا به‌حه‌سره‌تى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ركردایه‌تین” ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیش باس له هۆكارى ئه‌نجام نه‌دانى كۆبوونه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێ” هه‌ندێك كه‌س ئاماده‌نین بێنه ناو كۆبوونه‌وه‌كان”.
كادیرێكى باڵاى یه‌كێتى ره‌خنه له حزبه‌كه‌ى ده‌گرێـت له‌به‌رماوه‌یه‌كى زۆره كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئه‌نجام نه‌داوه. ئه‌و كادیره كه نه‌یوست ناوى بڵاوبكرێـته‌وه وتى” ئه‌ندامانى یه‌كێتى پێشتر گله‌ییان له‌وه ده‌كرد كه یه‌كێتى ناتوانێ كۆنگره ئه‌نجام بدات، كه‌چى ئێستا له‌وه تێپه‌ڕیووه یه‌كێتى ناتوانێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاسایى بۆ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى ئه‌نجام بدات، بۆیه‌ش یه‌كێتیه‌كان وایالێهاتووه به‌حه‌سره‌تى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌یان بن”.
له‌و باره‌یه‌و وەسفیە بەنی وەیس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنیت وتی”هەموو ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی حەزدەكەن و پێیان خۆشە كۆبونەوەی سەركردایەتی ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگامان لە كێشەكانی ناو یەكێتی بێت بەڵكو بتوانین هەریەكە رەئێك بدات و دواتر رەئی كۆتایی كۆبكرێتەوە و بتوانین چارەسەری كێشەكان بكەین كەناشكرێت هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند كێشەیەكی ناوخۆمان”.
بەپێ زانیارییەكانی نوچەینێت گرێنەندانی كۆبونەوەكانی سەركردایەتی یەكێتی پەیوەندی بە رێككنەكەوتنی كوتلەكانی ناویەكێتیەوە هەیە،ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتیش زانیاریەكانی نوچەنێت پشت راستدەكاتەوەو دەڵێت”تەبعەن پەیوەندی بەوە هەیە،هەندێك كەس پێ خۆش نییە و ئامادە نییە بێتە ناو كۆبونەوەكە،ئەگەر بێت نیێنە ناوكۆبونەوەكانیش دوبەرەكی دروست دەبێت،بەڵام ئەگەر لەنزیكەوە بێن و ئاگامان لەشتەكان بێت و قسەبكەین و رادەرببرین و چارەسەر بۆ كێشەكان دابنێن ئەوكاتە كۆبونەوەكەكان سەركەوتو دەبن،ئەگەر رێژەی یاسای ئەندامانی سەركردایەتیش تەواوبێت بەرای من كۆبونەوەكە هەر بكرێت باشترە لەوەی نەكرێت“.
سەبارەت بەوەی بۆچی ئەندامانی سەركردایەتی كەژمارەیان زۆرە داوی كۆبونەوە ناكەن،وەسفییە وتی”داوامان كردوە كە كۆبونەوە بكرێت و چەندیش جاریش داوامان كردوە،ئەوجارەش داوامان كرد نسابی تەواو نەبوو بۆیە كۆبونەوەمان نەكرد“. وه‌سفییه بەنی وەیس سەبارەت بە كۆنگرەی حیزبەكەشیەوە وتی”هەموومان حەزدەكەین كۆنگرە ببەسترێت چارەسەركردنی كیشە هەڵواسراوەكانی ناو یەكێتی بەكۆنگرە ئەكرێت ئەگەر كۆنگرە نەبەسترێت چارەسەری كێشەكان زەحمەتە“.