سه‌ركرده‌كانی حەشدی شەعبی له كۆمه‌ڵه مافیایه‌ك ده‌چن
زۆر خاڵی هاوبەش لەنێوان عامری و ئەبوبەکر بەغدادیدا هەیە
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له‌م وتاره‌دا هیچ له‌سه‌ر داعش ناڵێم له‌به‌ر یه‌ك هۆی روون، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێشتر له چه‌ندین بابه‌تا باسم كردون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك زانیاریم له باره‌یانه‌وه به‌ر له ساڵێك نووسی ئێستا ئه‌مه‌ریكیه‌كان به هه‌واڵ و زانیاری نوێ به خه‌ڵكی ده فرۆشن، داعش ماركه‌یه‌كی توركیه ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ناسینی سه‌رچاوه‌كانی داعش و ئامانجه‌كانی ئه‌وانه‌ی له پشتیه‌وه‌ن .
ئه‌م نووسینه‌ی من له سه‌ر حه‌شدی شه‌عبیه ، داعش به شێوازێكی دیكه‌و له ژێر ناوێكی تر‌و سه‌ر به هێزگه‌لێكی دی، گه‌وره‌ترین كێشه له دروستبوونی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یه، كه هه‌وڵی به قانونی كردنی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی ترسناكه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ هه‌رچی بكه‌ن بیكه‌ن ، به یاسایی كردنی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌سكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێویستی و چه‌كێكیان بۆ دابین بكرێت و كه‌س نه‌بێت لێیان بپرسێته‌وه‌و په‌لامار دانی ناوچه سونیه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه، هه‌ر نابێته هۆی قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی له مێژینه‌ی نێوان شیعه‌و سونه له عێراق ، ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه زۆر كه‌س گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به هه‌ندێك له ناوه‌نده رۆژئاواییه‌كانیشه‌وه ، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه حه‌شدی شه‌عبی ده‌سئاوه‌ڵاترله داعش هه‌رچی بیه‌وێ ده‌یكات و رۆژ به رۆژ ژماره‌كه‌ش له هه‌ڵكشاندایه .
بۆ منێك كه چاودێری كار‌و كرده‌وه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركرده‌كانی ده‌كه‌م ، ئه‌وه مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته كردنه، چونكه سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌كانیان ناشارنه‌وه‌و له هه‌ندێ شوێنیش تا راده‌ی جینۆساید ره‌فتاری نامرۆییانه ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه تێكه‌ڵه‌یه‌ك له پێكهاته‌ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێكه‌وه ده‌ژین وه‌ك دیاله‌و جه‌له‌ولاو خورماتوو شوێنگه‌لی دیكه، ته‌نانه‌ت له ناو به‌غداش ، ئه‌مه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی كاره‌كان و تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كانه ، حه‌شدی شه‌عبی كه ئێستا ژماره‌كه‌ی سه‌ت هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه، هیچ په‌روه‌رده‌یه‌كی ئاكاری و سه‌ربازی و مرۆدۆستی نه‌كراون و به هه‌مان شێوه‌ی داعش مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه وه‌ك خۆیان بیر ناكه‌نه‌وه‌و فه‌رمانه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ ناكه‌ن ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌م میلیشیا چه‌كداره چه‌ندین سه‌ركرده‌ی توندڕه‌وی مه‌زهه‌بی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و بۆ ئه‌و بازرگانیه‌ی به مرۆڤه‌وه ده‌یكه‌ن له هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ناسڵمێنه‌وه.
سه‌ركرده‌كانی ئه‌م میلیشیایه زیاتر له كۆمه‌ڵه مافیایه‌ك ده‌چن كه سه‌ر قاڵی پڕكردنی جانتاو گیرفانن و هیچی تر، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستی میلیشیاكانی خۆیان كردوه‌ته‌وه هه‌رچی ده‌كه‌ن ئازادن، هه‌ڵبه‌ت حكومه‌تیش به هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی سوپایه‌كی باش و به ئاكار نیه لاره خوارو ملكه‌چی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حه‌شدی شه‌عبیه‌ن ، هه‌روه‌ك چۆن له شه‌ڕی ناوخۆی كوردستاندا سه‌ركرده‌كان و سیاسیه‌كان ملكه‌چی بڕیار‌و هه‌ڵچون و داچونه‌كانی فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان بوون .
هه‌ڵبه‌ت مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به‌راورد له نێوان دوو كه‌سێتی وه‌ك هادی عامری و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیدا بكات، زۆر خاڵی هاوبه‌ش ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به قه‌ده‌ر داعش له حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌ران بین و خۆمانی لێبپارێزین و نه‌هێڵین له سنوره‌كانی كوردستان نزیك بنه‌وه‌و كورد ببێته به‌شێك له‌و میلیشیایه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت .
چ داعش چ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ریه‌كه‌و كار بۆ دنیا بینیه‌ك ده‌كه‌ن، لێ له لوتكه‌دا پڕۆژه‌كه‌ی سامۆیل هانتیگتۆن و ئه‌و بیركه‌ره‌وه رۆژئاواییانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كانیان هێنایه نێو ماڵی ئیسلام خۆیه‌وه‌و عه‌لی و عومه‌ره‌كانی یه‌ك ماڵیان كرده دوژمنی یه‌كتر، هه‌ڵبه‌ت ئێره‌ش زۆر له باره‌بۆ وه‌ها كارێك و هه‌موو خڕن بۆ گیان یه‌كتر .
دروستكردنی ئه‌م سیما‌و وێنانه له‌م ناوچه‌یه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ گێڕانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیه بۆ سه‌ده تاریكه‌كان ، تێكدانی گوندێكی سه‌دان ساڵه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هیچی له تێكدانی مزگه‌وتی نه‌بی یونس و كه‌نیسه‌كانی موسڵ كه‌متر نیه، ئه‌وه‌ی بیه‌وێ مرۆڤایه‌تی رزگار بكات له مانه نابێت وه‌ك یه‌ك سه‌یری ئه‌م میلیشیا ترسناكانه نه‌كات .