رامان هادى
ئێران پێشنیارى بۆ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى كردووه، ئاماده‌یه راهێنان و مه‌شق بۆ سینه‌ماكارانى كوردستان بكات، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ فیلمێك یان درامایه‌ك له‌باره‌ى تاڵه‌بانى ده‌ربهێنن.
به‌ر له‌وه‌ى چه‌ند پرسیارێك له‌باره‌ى ئه‌و فیلمه‌وه بكه‌ین، ده‌مه‌وێ ئه‌و هه‌واڵه‌ى خواره‌وه بخوێنینه‌وه كه له سایتى PUK هاتووه. له هه‌واڵه‌كه هاتووه” ئه‌مڕۆ 4/3/2015 خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له (غولام ره‌زا غه‌بازی) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆشنبیری له سه‌فاره‌تی ئیران له‌عیراق وه‌فدی یاوه‌ری. دواتر له‌به‌شێكى دیكه‌ى هه‌واڵه‌كه هاتووه”وه‌فدی میوان ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕی كه له هه‌ركاتێك بێت ئاماده‌ن خولی راهێنانی سینه‌ما و سیمینار بۆ سینه‌ماكاران و هونه‌رمه‌ندان بكه‌نه‌وه هه‌فته‌ی سینه‌ما له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن ،دواتر وه‌فدی میوان پێشنیاریان كرد كه فلمێكی سینه‌مای یان زنجیره دراما له‌سه‌ر ژیانی سه‌ركرده‌و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) به‌رهه‌م بهێنرێت”.
ئه‌و پێشنیاره‌ى ئێران جێگاى سه‌رنج ده‌بێت، چونكه پێشتر ژیاننامه‌ى تاڵه‌بانى له‌لایه‌ن كه‌سێكى ئێرانییه‌وه نووسرایه‌وه. كه ناوى قانیعى فه‌رد بوو. كتێبه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك نووسرایه‌وه كێشه‌ى سیاسى تێكه‌وت و دواجار یه‌كێتى و خودى تاڵه‌بانى نكۆڵى له‌وه كرد به‌مشێوه‌یه ئاگادارى ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه بێت كه له‌باره‌ى تاڵه‌بانى نووسراوه. ئایا ئه‌مجاره مه‌به‌ست چییه؟ كاتێك باس له فیلمى تاڵه‌بانى ده‌كرێت. بۆچى عێراق باس له فیلمى تاڵه‌بانى ناكات؟ بۆ خودى یه‌كێتى باس له تاڵه‌بانى ناكات و نایكات به فیلم؟ یان ئێران ده‌یه‌وێ به‌فیلمێك له‌باره‌ى تاڵه‌بانییه‌وه كێشه‌یه‌كى دیكه بۆ یه‌كێتى و خودى تاڵه‌بانى دروست بكات؟ ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و پرسیارانه له‌زهنى ئه‌و كه‌سه دروست ده‌بێت كه له نیازى ئێران بگات و شاره‌زایى كولتورى ئێران بێت له سه‌رده‌مى كۆمارى ئیسلامى دا. وه‌ڵامدانه‌وه‌شى به‌نده به‌و كاردانه‌وه‌یه‌ى كه له‌دواى فیلمه‌كه دروست ده‌بێت.