نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌و بارودۆخی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسیی و ئه‌منییه‌وه خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە” نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4-3-2015 سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد له هاوینه‌هه‌واری پیرمام و له ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له سه‌رۆك كۆمار‌و شاندی یاوه‌ری كرا“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسیی و ئه‌منییه‌وه خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ، هه‌روه‌ها باس له بارودۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كرا و خۆڕاگری و ئازایه‌تی بێوێنه‌ی پێشمه‌رگه له‌وباره‌یه‌وه به‌رزنرخێنرا“.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌سه‌رۆكی هه‌رێم كرد و پرسه وسه‌ره‌خۆشی خۆیشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه كرد كه له‌رووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا گیانی خۆیان به‌خت كرد‌و گه‌یشتنه كاروانی شه‌هیدان و به‌خوێنی خۆیان پارێزگاریان له ده‌ستكه‌وته گرانبه‌هاكان كرد“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر هه‌ردولا جه‌ختیان له‌پێویستی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان و پابه‌ندبوونی هه‌ردولا به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندو حكومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه و به‌تایبه‌تی كه پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی فیدرال و حكومه‌تی هه‌رێم دایه ،سه‌رۆك بارزانیش ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیری كردنی پرۆسه‌ی سیاسیی وحكومه‌تی نوێ ی عیراق“.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له‌ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌وپه‌نابه‌رانه كرا كه وه‌كو په‌ناگه‌یه‌كی ئارام روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه ود.فوئاد مه‌عسوم ده‌ستخۆشی له گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه باوه‌شیان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه كردۆته‌وه به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا،هه‌ربۆیه‌ش به‌پێویست زانرا كه حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان به‌جێ بێنێت“.