نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 4/3/2015 لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه باسكردن و خۆئاماده كردن بوو بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش له‌رووی هزریه‌وه،له كۆبوونه‌وه‌كه كه هۆڵی پرۆتۆكۆل له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان له نێوان لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا، بریاردرا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، رۆشنبیری، په‌روه‌رده و ئاوقافی حكومه‌تی هه‌رێم پلان دابرێژرێت بۆ كاركردن و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.