نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەمیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، ئەوەی له رابردودا حه‌شدی شه‌عبی كردویه‌تی زۆر ده‌شوبهێته ئه‌وه‌ی كه داعش ده‌یكات.
ئه‌مڕۆ 4-3-2015 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته شاری هه‌ولێر و دواتریش سه‌ردانی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه له باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو، د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند” كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه”.
دواتریش عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌وته‌یه‌كدا به‌جیا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن وتی:ئەوەی له رابردودا حه‌شدی شه‌عبی كردویه‌تی زۆر ده‌شوبهێته ئه‌وه‌ی كه داعش ده‌یكات لەو شوێنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا شكاوه چ ناوچه كوردیه‌كان بێت یان ناوچه سونییه‌كان بیت.