نوچەنێت.هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار,ده‌ڵێ,ده‌بێت به‌وپه‌رِی ره‌هایی مرۆڤ بۆ دین بۆ مه‌زهه‌ب ئازاد بێت و راشيگه‌یاند،خه‌ڵكی حه‌ویجه ك پێشمه‌رگه‌یان به‌ردبارانكردن با ئه‌مه له‌ناو نانێكی گه‌رمدا بێت و ئێمه‌و ئێوه‌و مه‌یدانی شه‌ر.
به‌ناونیشانی (دیموكراسی له‌نێوان جیهانبینی رۆشنگه‌ری و سه‌له‌فییه‌تدا)، ئێواره‌ی دوێنێ 3-3-2015 كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌كادیمیانی كوردستان، به‌هاوكاری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌رِه‌تی زانكۆی سلێمانی، له‌هۆڵی ئیسماعیل بێشكچی فاكه‌ڵتی، كۆرِێكی بۆ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتلا سازكرد.
مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی به‌و هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه كرد، كه له‌ئێستادا هاتۆته ئاراوه و رونیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر تائێستا‌و له‌ساڵانی له‌مه‌وبه‌ر، به‌تایبه‌ت له‌دوای راپه‌رِینه‌وه، لێره‌و له‌وێ قسه‌یه‌ك كرابێ و ره‌خنه‌یه‌ك گیرابێت و كتێب له‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌ت نوسرابێت، ئه‌وا له‌ئێستادا ئه‌و هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست، كه ناوی لێ‌نرا به‌هاری عه‌ره‌بی و سه‌ره‌نجام به‌هه‌ڵه خه‌باتی چه‌كداری تێكه‌ڵی راپه‌رِینی خه‌ڵك كرا و دووچاری به‌دبه‌ختی شكست كرا، كه تیایدا هێزه ئیسلامگه‌راكان خۆیان تاقیكرده‌وه‌و هێزه چه‌په‌كان پاشه‌كشه‌یان كردووه، ئه‌وا ئه‌لته‌رناتیڤی دیموكراسی به‌داخه‌وه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناه‌رِاست هه‌تا ئێستا پێكنه‌هاتووه.
وتيشی: كاره‌ساته كاتێك له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا ده‌ژین، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێك نابات داعش ده‌توانێ له‌عیراقدا به‌ده‌یان هه‌زار چه‌كدار كۆبكاته‌وه و به‌هێنده‌ی به‌ریتانیا زه‌وی داگیر بكات و هه‌شت ملیۆن كه‌س بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و رۆژانه‌ش ئه‌و هه‌موو قه‌تڵ و عامه ده‌كات، خه‌ڵك ده‌سوتێنێ و خه‌ڵك كۆمه‌ڵ كوژ ده‌كات.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێرِی يه‌كێتی له‌كۆتایی بابه‌ته‌كه‌شیدا، پاشئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به به‌ره‌نگاری و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه له‌رووبه‌رِووبونه‌وه‌ی داعشدا كرد، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌پێشمه‌رگه دیله‌كانی لای داعش و خستنه ناو قه‌فه‌زو گه‌رِاندنیان به‌ناوشاری حه‌ویجه‌دا و به‌ردبارانكردن و ئیهانه‌كردنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه، رایگه‌یاند “خه‌ڵكی حه‌ویجه، با ئه‌مه له‌ناو نانێكی گه‌رمدا بێت و ئێمه‌و ئێوه‌و مه‌یدانی شه‌رِ”.