نوچەنێت.تایبەت:
یه‌كه‌م كارادنه‌وه به‌رامبه‌ر به لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیرى وزه‌ى توركیا له‌باره‌ى نه‌وتى قه‌ندیله‌وه، سه‌رۆلى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه نێت ده‌ڵێ” خه‌به‌ره‌كه بۆ ئێمه تازه‌یه”.
تەنەر یەڵدز وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی توركیا دەڵێ دوای رێكەوتن لەگەڵ پەكەكە بەدوای نەوتی قەندیل دەگەڕێن ئەمە مانای ئەوەیە كە جگەلە ئامانجێكی ئابووری ئامانجێكی سیاسیشی لە پشتە چونكە ئەو ناوچەیە بۆ كورد زۆر گرنگە. له‌وباره‌یه‌وه شێركۆ جەودەت،سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت وتی”من ئەو تەسریحەم نەبینیوە،بەڵام توركیا بەرژەوەندی ئابووری هەیە لەهەرێمی كوردستانیش هەیەتی سیاسەتیش دوای ئابووری دەكەوێت و ئابووریش لە پێناوی سیاسەتە لەبەر ئەوە توركیا بەدوای بەرژەوەندی خۆی دەگەرێت“. سەبارەت بەوەی لەدەسەڵاتی كێ دایە كە رێگه‌ی به‌توركیا داوه كه ئه‌و كاره بكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان عێراق؟ناوبراو وتی”دەبێت توركیا تەنسیق لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات بۆ ئەو پرسە،حكومەتی عێراقی هیچ دەسەڵاتێكی نییە لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان“. سەبارە بەهه‌ڵوێستان لیژنەكەشیان لەسەر ئەو پرسە چیە”شێركۆ جەودەت وتی”جارێك خەبەرەكە تازەیە و خۆشم نەم بینیوە تادیراسەی بكەم و هیشتاش كۆنەبوینەتەوە لەسەری وەكو لیژنە“. لەبارەی ئەوەی ئایا بەكارێكی باش یان خراپی دەزانن،سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان وتی”دەبێت دیراستەی بكەین و بزانین ئەسڵی داواكارییەكە چۆنە ئایا بەشێوازێكی ئوسوڵی و بازرگانی و ئابوریە یان بەرنامە و نیەتی تر هەیە دەبێت ئێمە لەسەر ئەساسی ئەو راگەیەنراوە قسەبكەین“.
لیژنه‌ى وزه له‌په‌رله‌مان ئاگادارى بابه‌تى توركیا ونه‌وتى قه‌ندیل نییه
0
Share.