په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان ورده‌كارى دیداره‌كه‌ى نێوان مه‌سعود بارزانى و سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرا ده‌كات

0

دڵشاد هەرتەلی.نوچەنێت:
كاتێك ئه‌میندارى گشتى رێكخراوى به‌در و به‌رپرسى حه‌شدى شه‌عبى هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى بارزانى كرد، له‌رووى راگه‌یاندنه‌وه‌ زۆر لایه‌نى دیداره‌كه‌ ئاشكرانه‌بوو، له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان هه‌ندێك ورده‌كارى بۆ نوچه‌ نێت ئاشكرا ده‌كات.

هادی عامری ئه‌میندارى گشتى رێكخراوی بەدر لەم رۆژانە سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووەو لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوەتەوە.بەڵام سایتی سەرۆكایەتی هەرێم هەواڵەكەی بڵاونەكردوەتەوە.

لەوبارەیەوە مەحمود حاجی عومەر،پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان،و ئەندامی لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ لەپەرلەمانی كوردستان،لەلێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت زانیارییەكانی پشت راست كردوەو،وتی”ئێمە وەكو لیژنەی كاروباری پێشمەرگە ئاگاداری بەشێكی هاتنی هادری عامرین و مەرجیش نییە ئاگاداری وردەكارییەكانی بین،بەڵام بۆ هەر پرسێكی گرنگ كە پەیوەندی بە رەهەندی نیشتیمانییەوە هەبێت دەبێت هەموومان لەسەرۆكی هەرێمەوە تا دەگاتە خواری خوارەوە بگەڕێنەوە بۆ مەرجەعی باڵای گەل كەپەرلەمانی كوردستانە“.

وتیشی”هاتنەكەی هادی عامری زیاتر پەیوەندی بەو بارودۆخەوە هەیە لەماوەی رابردوودا كە بارزانی سەردانی كەركوكی كرد و ئیستاش هێزەكانی حەشدی شەعبی لەدەوروبەری داقوق و خۆرئاوای كەركوك هەن و لێرە و لەوێ تیرو توانجی ئەوەیان فڕێداوە كە بەتەمان بێنە كەركوك و كەركوك بەموڵكی خۆیان دەزانن،لەسەردانەكەی بارزانیشدا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بۆ كەركوك بارزانی بەشێوەزمانی هەڕەشە ئامێز تاڕادەیەك وتی بەهیچ جۆرێك قبوڵ ناكەین كە هێزەكانی حەشدی شەعبی بێنە كەركوك،هەندێك لەفەرماندەكانی ئەوانیش وتیان بەتوندی وەڵام دەدەینەوە بەشێك لەهاتنەكەی پەیوەندی بەو باس و خواسوە هەبووە“.

ئەو پەڕلەمانتارەی بزووتنەوەی گۆڕان،ئەوەش دەخاتەڕوو”بەشێكی تری هاتنەكەی عامری پەیوەندی بە دۆخی موسڵ و پلان دانان بۆ چۆنیەتی گرتنەوەی موسڵ و بەشداری كردنی هێزی پیشمەرگەوە هەبوو“.

مەحمود حاجی عومەر ئەوەش ئاشكرادەكات كە”بەشێكی تری هاتنەكەی سەرۆكی رێكخراوی بەدر پەیوەندی بەوەوە هەبوو كە ئیستا هێزەكانی حەشدی شەعبی زیاد لە هێزی پێشمەرگە بودجەی لە عێراق بۆ دابین كراوە لەكاتێكدا ئەم هێزە لەپڕێكدا هەڵتۆقی وەبەبڕیارێكی مەرجەعییەكەیان كە سستانییە ئەم هێزە دروست كراوە،چۆن وا بەپەلە ئەم هێزە میلیشیایە لەمیزانیەی عێراق جێگەی كرایەوە و پارەیەكی زۆری بۆ تەرخان كرا“.

ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگە وتیشی”ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان تەعامول لەگەڵ سوپای عێراق دەكەین و پێشمەرگەش هێزێكی یاسایە و لەچوارچێوەی سوپای سەربازی عێراقی حیسابی بۆ دەكرێت كەچی پارەكەی ئێمە ناێت“.

ناوبراو جەختی لەوەشكردەوە كە”خاڵێكی تر كە بارزانی گلەیی لێكردبوون لەو كۆبونەوەیە بەپێ زانیارییەكانی من ئەوەیە كە بۆچی ئەو بودجەیەی كوردستان نایه‌ت لەكاتێكدا ئەو شوێنانەی كە تاوەكو ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی تیرۆرستانی داعشدان موچە و هەموو شتێكان بۆ بڕاوەتەوە وكو موسڵ و حەویجە و سەلاحەدین و بەشی حواروی رومادی تائێستا نەحەساریان لەسەرەو نەكارەبایان بڕاوەو نە بودجە و موچەشیان بڕاوە،راستە ئێستا تاڕادەیەك لەلایەن پارێزگاری كەركوكەوە كارەبای حەویجە و هەندێك شوێن حەساریان خراوەتەسەر“.

لەوەڵامی پرسیاری ئەوەش كە بۆچی هادی عامری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە كۆنەبوەتەوە ،مەحمود حاجی عومەر وتی”وەزیری پێشمەرگە خۆی لەهەموو ئەو شتانە ئاگادارە بەڵام بەتایبەتی عێراق روو لەسەرۆكی هەرێم دەكەن وەكو مەسعود بارزانی بمانەوێت و نەمانەوێت مەكانه‌تى خۆى هه‌یه‌ و ئەوان زیاتر روو لەو دەكەن لەبەر ئەوەی سەرۆكی هەرێمە و دوابەدوای ئەویش سەرۆكی حكومەت هەر نێچیرڤان بارزانیە زیاتر پەیوەندی بەومەسەلەیەوە هەیە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com