به‌ڕێوه‌به‌رێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: له‌هاتنى حه‌شدى شه‌عبى بۆ كه‌ركوك ئیداره‌ى كه‌ركوك به‌رپرسه‌

0

 دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌رێوه‌به‌ر گشتى راگه‌یاندن و هۆشیارى له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به‌نوچه‌ نێت ده‌ڵێ” كەركوك ئیدارەی خۆی هەیە ئەمە بەرپرسیارییەتێكی راستەوخۆیە كە دەبێت ئیدارەكەی تەحەمولی بكات”.

لەكاتێكدا مەسعودبارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی كورد باس لەوەدەكەن جگە لەهێزی پێشمەرگە هیچ هێزێكی تر بۆی نییە بێتە كەركوك،كەچی 26/2 مانگی رابردوو حەشدی شەعبی مەراسیمێکی بۆ وەجبەی چوارەمی خوولی دەرچووانی چه‌كداره‌كانى لە شاری کەرکووک و بەبەرچاوی میدیاكانەوە ئەنجام دا و ئەو مەراسیمەش وەكو دەزگاكانی راگەیاندن پیشانیان دا وەكو مانۆڕێكی سەربازی وابوو نەك مەڕاسیم.

ئێستا باس لەوەدەكرێت پارێزگاری كەركوك رێگەی بەهاتنی ئەو هێزە داوە بێتە ئەو شارە بۆ ئەنجامدانی مەڕاسیمەكەیان.

لەوبارەیەوە كاوێز مه‌لا په‌روێز،به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پارتی‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوك،پۆستێكی بەناونیشانی(بە راستی خەڵکی کەرکووک هێندە گەوجە؟؟)لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاو كردوتەوەو نوسیویەتی”هەر دوایی کەمتر لە پانزە کاتژمێر لە دیدارەکەی پارێزگەری کەرکووک،حەشدی شەعبی لە کەرکووک، مەراسیمێکیان بۆ وەجبەی چوارەمی خوولی دەرچووانی سەربازەکانی لە پێش میدیاکان سازکرد،هەموو خەڵکی کەرکووک دەزانێ بە رەزامەندی ئەم پارێزگەرە حەشدی شەعبی لە کەرکووکە،بەڵام ئەوە نەزانراوە، ئەم پارێزگەرە بۆ لە پێش کامیرای تەلەفزێون، ئینکاری ئەوە دەکات،کە حەشدی شەعبی لە کەرکووکە،ئایا بە راستی نەجمەددین پێی واییە،خەڵکی کەرکووک هێندە گەوجە؟“.

سەبارەت بەهەڵوێستیان لەمەر ئەنجامدانی ئەو مەراسیمە لەكەركوك و هاتنی ئەو هێزەو بۆ ئەو شارە،عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت،به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن‌ و هۆشیاری ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومەتی هه‌رێم،له‌لێدوانێكی تایبەت بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێت”سەبارەت بەحەشدی شەعبی سیاسەتی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە ئەویش ئەوەیە كە ئێمە هەموو ئەو ناوچانەی كە هێزی پیشمەرگەی كوردستان بەخوێن رزگاری كردوون و پاراستونی پێویستیان بەدروست كردنی هیچ هێزێكی تر نییە و نابێت هەشبێت،هیچ هێزێكی تر ئێمە لەوناوچانە بەڕەسمی ناناسین جگە لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان“.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن‌ و هۆشیاری ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سەبارەت بەهاتنی هێزی حەشدی شەعبی بۆ كەركوك زیاتر وتی”كەركوك ئیدارەی خۆی هەیە ئەمە بەرپرسیارییەتێكی راستەوخۆیە كە دەبێت ئیدارەكەی تەحەمولی بكات هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە خوێن سنورەكانی كەركوكی پاراستوە و ئێستاش وادەیپارێزێت لەبەر ئەوە هاتنی حەشدی شەعبی بۆناو شاری كەركوك ئەمە پەیوەندێكی راستەوخۆی بەئیدارەكەوە هەیە،ئێدارەكە دەبێت ئەم وەڵامە بداتەوە چۆن هاتوەو لەسەر چ ئەساسێك بوە وردەكارییەكانی لەلای ئەوانە“.

نوچەنێت زۆر پەیوەندی بە رێبوار تاڵەبانی،سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكەوە كرد بەڵام ناوبراو وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە بۆ ئەوەی رای ئەوانیش لەسەر هاتنی ئەو هێزە بۆ كەركوك وەربگرین.

هەر چەندە رێبوار تاڵەبانی،لەلێدوانێكدا راگەیاندن كە تا ئێستا هیچ لایەنێك لە ناو شاری كەركووك بە فەرمی رەزامەندیی لە سەر بڕیاری هاتنی هێزی حەشدی شەعبی بۆ ناو شاری كەركووك پیشان نەداوە و دووپاتیشی‌كردەوە كە هەر یەكە لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەتوانن بڕیاری هاتنی هەر هێزێك بۆ ناو كەركووك بدەن.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، ئاشكرای كرد هێزی حەشدی شەعبی لە شاری كەركووك، لە ئێستادا لە هەندێك ناوچە توركمان نشینەكانن.

ئاماژەی بەوەش دا كە بوونی هێزی پێشمەرگە لە كەركووك لەگەڵ بنەماكانی دەستووری عێراق گونجاوە و هەر پێشمەرگە بوو كە توانی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش لە شارەكە رزگار بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com