كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند به‌وشێوه‌یه‌ نابێت كه‌ عادل موراد باسى كردبوو

0

 

نوچەنێت.تایبەت:
عادل موراد پێشتر باسى له‌وه‌كردبوو كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوودا باسى بابه‌تى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بارزانى ده‌كرێت، كه‌چى به‌یانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌به‌رنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ نییه‌.
بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق بەشداری دەکات،پێشتر عادل موراد سەرۆکی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی رایگەیاندبوو کە لە کۆبوونەوەی داهاتوی ئەو ئەنجوومەنەدا باسی درێژكردنەوەو نەكردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت،بەڵام لەتیف نێروەیی وتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت وتی”لە بەرنامەی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو پرسە باسی لێوە ناکرێت و داش نەنراوە لەبەرنامەكەدا كە ئامادەمان كردوە“.
وتیشی”بەرنامەی بەیانیمان میوانداری كردنی دكتۆر فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراقە،تەوەری سەرەكی باسكردنە لەبارودۆخی ئەمنی و ئیداری و قەیرانی دارایی و لە هەمان كاتیش قەیرانی بودجەی نێوان هەرێم و بەغدا“.
سەبارەت بەوەی سەرۆككۆماری عێراق بە چ سیفەتێك بەشداری ئەو كۆبونەوەیە دەبێت،وتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی دەڵێت”ئەو خۆی ئەندامی ئەنجوومەنە،ئێمە وەكو ئەنجوومەن و پەیڕوی ناوخۆ بۆمان هەیە ئەو ئەندامانەی یەکێتی کە پۆستی حکومیان هەیە لە بەغدا و هەرێم میواندارییان بکەین بۆ ئەوەی بەرچاو رونێكمان بدەنێ لەسەر هەندێك پرس كەبەلای ئێمەوە ناڕۆشنن بدەنێ،لەهەمان كاتیش خۆی پێ باش بوە بەشداری كۆبونەوەكە بكات و دواتریش دوای كۆبونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گرێدەدات،راستە هاتنی ئەو بۆ ئەنجوومەنە بەڵام پەیامێكی هەیە بۆ خەڵكی كوردستان بەگشتی لەسەر ئەو بارودۆخەی ئێستا لە عێراق دا هەیە“.
لەلایەكی ترەوە باس لەوە دەكرێت كە فوئاد مەعسوم بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی هاتوەتە سلێمانە،لەتیف نێروەیی پشت راستی ئەوە دەكاتەوەو دەڵێت”ئەوەی لە ئەنجوومەنی ناوەندە ئەو پرسە نییە،بەڵام لەوانەیە كەسانێك هەبن داوای لێبكەن رۆڵی ئەرێنی هەبێت لە نزیك كردنەوەی بۆ چونە جیاوازەكانی ناو یەكێتی بەحكمی ئەوەی ناوبراو خۆی یەكێكە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی و لەهەمان كاتیش كەسایەتێكی میانەڕەوی ناویەكێتیە و ئەزمونێكی باشی خەباتی سیای و ئیداری هەیە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com