نوچه نێت، تایبه‌ت
ئه‌مرۆ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌سه‌ردانێكدا گه‌یشته سلێمانى، چه‌ند تێبیینیه‌ك له وسه‌ردانه ده‌كرێت، یه‌كه‌میان بایه‌خێكى گه‌وره‌ى راگه‌یاندن به‌و سه‌ردانه دراوه و له‌سایتى سه‌رۆكایه‌تى كۆماریش باسكراوه. دووه‌م به‌پێى هه‌ندێك لێدوان سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌عسوم به مه‌به‌ستى ئاماده‌بوونى كۆبوونه‌وه‌یه‌كه له ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى. ئه‌مه‌ش تێبنییه‌كى دیكه‌یه له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌عسوم. تێبینى سێیه‌م ئه‌وه‌یه به‌په‌له سه‌ردانى تاڵه‌بانى كردووه. ئه‌مه‌و دواى ته‌واو بوونى مه‌راسیمى پێشوازى یه‌كسه‌ر سه‌ردانى تاڵه‌بانى كردووه.
سه‌باره‌ت به‌خاڵى یه‌كه‌م بایه‌خ دان به‌و سه‌ردانى سلێمانى، جێگه‌ى سه‌رنجه، چونكه ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا له فوئاد مه‌عسوم تێبینى كراوه، سه‌ردانى ئاواره‌كانى نه‌كردووه، سه‌ردانى پێشمه‌رگه‌ى نه‌كردووه، له چه‌ند دیدارێكى فه‌رمى بترازێت كه له‌گه‌ڵ بارزانى ئه‌نجامى داوه، فوئاد مه‌عسوم له‌هه‌موو كێشه‌كانى كوردستان به‌دوور بووه. كه‌چى ئێستا بۆ سلێمانى راگه‌یاندن بایه‌خ به‌و سه‌ردانه‌ى ده‌دات.
جگه له‌مه‌ش زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى پێشوازیان له فوئاد مه‌عسوم كردووه، یه‌كێتى بوون، جگه له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر. هه‌رچه‌نده زۆرینه‌شیان پۆستى فه‌رمیان هه‌بووه. بۆ نموونه یه‌كێك له‌وانیش قوباد تاڵه‌بانى بوو.
دووه‌م له‌لێدوانێكى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند ده‌رده‌كه‌وێت، مه‌به‌ست له گه‌ڕانه‌وه‌ى فوئاد مه‌عسوم، ئاماده‌بوونییه‌تى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى. له‌تیف نێروه‌یى بۆچه‌ندین ده‌زگاى راگه‌یاندنى باسى له‌و ئامانجه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى فوئاد مه‌عسوم كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنج بێت، سه‌ردانیكردنى به‌په‌له‌ى مه‌عسومه بۆ لاى تاڵه‌بانى. ئه‌مه‌ش روون نابێته‌وه. چونكه نازانرێت تاڵه‌بانى ئاگادارى مه‌سه‌له سیاسیه‌كانى ئێستایه یا نا. به‌رنامه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى فوئاد مه‌عسوم له‌چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا روونى ده‌كاته‌وه كه ئایا مه‌به‌سته‌كانى ئه‌و سه‌ردانه چى بووه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا گرنگ بێت ئه‌وه‌یه سه‌ردانى مه‌عسوم بۆ سلێمانى تێكه‌ڵیه‌كه له سه‌ردانی فه‌رمى وه‌ك سه‌رۆك كۆمار و حزبى وه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى. دووه‌میش ئه‌مه یه‌كه‌م جوڵه‌ى سه‌ردانه‌كانى مه‌عسوم ده‌بێت بۆ مه‌سه‌له‌كانى كوردستان. چونكه ئه‌و دوێنێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا كۆبۆته‌وه و ئه‌مڕۆش به‌رپرسانى یه‌كێتى و پارێزگاى سلێمانى بینیوه. سبه‌ش له ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى ئاماده ده‌بێت.