نوچه نێت
وه‌ك سایتى فه‌رمى سوپاى ئه‌ڵمانى بڵاوى كردۆته‌وه، ئه‌مرۆ به‌شێكى دیكه هاوكارى ئه‌ڵمانیا ده‌گاته هه‌ولێر و وا بڕیار هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا 30 پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستى مه‌شقكردن ڕه‌وانه‌ى ئه‌ڵمانیا بكرێن.
به پێى هه‌واڵێك كه له‌چه‌ند سایتێكى عه‌ره‌بى بڵاوكراوه‌ته‌وه، وابڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27 /2 ،فرۆكه‌یه‌كى ئه‌ڵمانى بگاته فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و به‌شێك له هاوكارییه‌كانى ئه‌ڵمانیا بگه‌ینێته پێشمه‌رگه. یه‌كێك له‌و سایتانه رۆژنامه‌ى سه‌باح جه‌دیدى عێراقییه، ئه‌و رۆژنامه‌یه سایتى فه‌رمى سوپاى ئه‌ڵمانیاى كردۆته ژێده‌رى خۆى. وه‌ك له هه‌واڵه‌كه باسكراوه، ئه‌و هاوكاریانه بریتین له ئۆتۆمبیلى سه‌ربازى و چه‌ندین پێداویستى دیكه تر‌ى پزیشكى و جل‌و به‌رگ و خیوه‌ته بۆ پێشمه‌رگه. رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه تا ئێستا ئه‌ڵمانیا سه‌د ته‌ن له‌و جۆره هاوكاریانه‌ى به‌پێشمه‌رگه داوه‌و وابڕیاریشه 2ى ئه‌م مانگه 30 پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ى ئه‌ڵمانیا بكرێت بۆ مه‌شق پێكردنیان.
30 پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ى ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن
0
Share.