سه‌رنجى مه‌سعود عه‌بدولخالق له‌سه‌ر شانازى برایم ئه‌حمه‌د: یه‌كێتى عه‌یار 24 نییه‌

0

نوچه‌ نێت، تایبه‌ت
دواى ئه‌وه‌ى شانازى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌نووسینكدا ناوى هه‌ندێك كادیرى یه‌كێتى به‌ عه‌یار 24 ناو ده‌بات، مه‌سعود عه‌بدولخالقى نووسه‌ر ده‌ڵێ” نه‌یه‌كێتى و نه‌هیچ حزبێكى دیكه‌ ئه‌و عه‌یاره‌ى نییه‌”.
خیتابی یەكێتی ئێستا لەنێوان جنێودان و عاتیفەدایە,جۆرە خەڵكانێك قسە و جنێو لەناو ئەو حیزبە بەیەكتر دەدەن و كەسانێكیش بەسۆزەوە داوای پاراستنی یەكێتی دەكەن. ئەمەش مانای نەبوونی خیتابێكی عەقلانی لەناو یەكێتی. لەو بارەیەوە مەسعود عەبدولخالق،چاودێری سیاسی و شارەزا لەکاروباری یەكێتی،تایبەت بە نوچەنێت وتی”خۆی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەسەر یاسای سێیەمی مادی دیالێكتیك دروست بوە یاسایەكی زۆر توندە و بەردەوام ناكۆكی تێداییە،بۆیە لەو رۆژەی یەكێتی دروست بووە لە نێوان باڵەكان و لەنێوان یەك باڵدا دوبارە ناكۆكی هەبوە،بەڵام عەقڵێكی زۆر گەورەی وەكو مام جەلال ئەو حیزبەی بەڕێوە بردوەو توانیویەتی ئەو جۆرە ناكۆكیانە حەل بكات،سەرەرای ئەوەش چەندین ئینشیقاق روویداوە لەوانە لە ساڵی 1979 حزبی سۆشیالیست و لە ساڵی 1985 ئاڵای شۆرش و دواترینیش بزوتنەوەی گۆڕان بوو كە لەیەكێتی جیابونەوە كاریگەریان زۆر نەبوو لەبەر ئەوەی مام جەلال مابوو،ئەم جارە مام جەلال غیابە و ئەو عەقڵە گەورە نەماوە لەناو یەكێتی بۆییە هەر ناكۆكێك كە دروست دەبێت چارەسەر نابێت و گەورە دەبێت وەكو ئەو دۆخەی ئێستا یەكێتی تێكەوتوە كە نزیكەی 6 مانگە كۆبونەوەی سەركردایەتی نەكراوە،كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی دەكرێت بەڵام هەر كەسە لەگەڵ باڵەكەی خۆی لەشوینێك كۆبونەوە دەكەن، بۆیە ئەو ناكۆیانە بەجۆرێكی تر ئەگەر چارەسەریش بكرێن سەر هەڵدەدەنەوە“. لە بارەی ئەوەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خوشكی هێرۆى خێزانی جەلال تاڵەبانی باس لەوەدەكات یەكێتی عەیار بیست و چوارە،ئەو چاودێرە دەڵێت”ئەوانەی دەكەونە ناكۆكی زۆر هەڵدەدەن خۆیان شیرین بكەن و مەتحی حیزبەكەی بكات جا هەر حیزبێك بێت،یەكێتیش حیزبێكی ئەسیل و كۆنە و خاوەنی شۆڕش و مێژوێكی زۆر بەهێزە،لەبەر ئەوەی ئەگەر یەكێك زۆر مەدحی حیزبەكە بكات وادەزانێت خاوەنی حیزبەكەیە، حیزبەكانی كوردستانیش زۆربەیان بەرەو بنەماڵەیی دەچن بۆیە ئەو مەتحانە زۆرن و نەكێتی و نەهیچ حیزبێكی تریش ئەو عەیارەی نییە كەباس دەكرێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com