نوچەنێت.تایبەت: زۆرێك له چاودێران ده‌ڵێن ئه‌و كێشه‌ى له‌نێوان عادل موراد و شێخ جه‌عفه‌ر روویداوه، په‌یوه‌ندى به عاتیفى شه‌خسى و هه‌ڵچوونه‌وه هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌عیدى پیره وێراى جه‌ختكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر قسه نه‌كرد له‌سه‌ر كێشه‌كانى ناو یه‌كێتى ده‌ڵێ” شاعیر نیم تا له‌سه‌ر عاتیفه‌ى یه‌كێتییه‌كان قسه بكه‌م”.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت، به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆكن، له‌لێدوانێكى بۆ ئاوێنه نیوز عه‌تا سه‌راوى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى كێشه‌كان بۆ هۆكارى شه‌خسى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. عه‌تا ده‌ڵێ””ئه‌م دوو هه‌ڤاڵه ته‌واو شته‌كانیان شه‌خسین‌و بۆچونه‌كانیان په‌یوه‌ندى به‌شتى حزبییه‌وه نیه، نه‌ده‌بو له‌راگه‌یاندن قسه له‌سه‌ر یه‌ك بكه‌ن‌و هه‌رگیز چاوه‌ڕێنه‌بوین براده‌ره‌كانمان له‌راگه‌یاندنه‌وه قسه له‌سه‌ر یه‌كترى بكه‌ن”. له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ند لێدوانى به‌رپرسانى یه‌كێتى عاتیفى و شه‌خسیه، یان چه‌ند گوزارشته له سیاسه‌تى ئه‌مرۆ یه‌كێتى، نوچه په‌یوه‌ندى به سه‌عدى پیره‌ى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كرد، سه‌عدى پیره وێراى جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر قسه‌نه‌كردن له‌كێشه‌كانى ناو یه‌كێتى وتیشى” من شاعیر نیم تا له‌عاتیفه‌ى ئه‌وان تێبگه‌م”.