نوچه نێت.تایبه‌ت
سبه‌ى له سلێمانى به بانگهێشتى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى هێزه سوننه‌كانى عێراق كۆده‌بنه‌وه‌و ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ئامانجى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ نوچه نێت ئاشكرا ده‌كات.
هه‌موو هێزه سوننییه‌كانی عێراق بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه له سلێمانی كۆببنه‌وه له چوارچێوەی كۆنفرانسێكدا، كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رێكیخستووه،لەو بارەیەوە شوان قەڵادزەیی،ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه،بەنوچوەنێتی وت:ئامانج له‌و كۆنفرانسه بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری هێز و لایەنە سوننییه‌كانی عێراقه، هەروەها بۆ لێكنزیك كردنەوەی سوننەكان و شیعەكان بۆ ئەوەی لەم قۆناغە ئاڵۆزییەكان نەگەنە ئاستێك كە كێشە دروست بێت و لە ئاستێكدا بوەستێت و تەفەهومێك بكرێت كە ئێستا گەیشتوەتە حەدێك كەلەسەری دەرژێت.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوە وتیشی:نوێنه‌ری هه‌موو حیزب و لایه‌نه ئیسلامییه سوننییه‌كانی عێراق داوه‌تكراون به ئیسلامییه‌كانی كوردستانیشه‌وه،هه‌موو ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه كه چۆن له‌م دۆخه‌دا هێزه سوننییه‌كانی عێراق یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك گوتاربن له‌به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان و بارودۆخه‌كه”.
سەبارەت بەوەی ئەو كۆنفڕانسە چ پەیوەندێكی بەو گۆنگرەیەوە هەیە كەماوەیەك لەمەوبەر سونەكان لەشاری هەولێر گرێیاندا،قەڵادزەیی وتی”سوننەكان پەرتەوازەن و هەندێكیان باگڕاوەندی دینی و هەندێكیان بەناو سوننەن و هەندێكیان عەلمانین،ئەوەی هەولێر هەوڵێك بوو بۆ كۆكردنەوەیان بەرەو هەندێك مەبەست،ئەوەی ئێمەش ئاڕاستەیەكە بۆ ئەوەی چیتر سوننەكان پەرتەوازە نەبن و یەكریز و هەماهەنگ بن چونكە ئەزمونی رابردوو دەریخستوە چەند پەرتەوازە بن خۆیان زەرەرمەند و بێ سەنگ دەبن”.