نوچه نێت
له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دا هه‌یسه‌م جبورى په‌رله‌مانتار له لیژنه‌ى دارایى ده‌ڵێ” ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بانكێكى حكومى ده‌كرێ، چونكه ساڵى رابردوو دوو ملیار و نیو دۆلارى بۆ كوردستان به‌بێ ره‌زامه‌ندى حكومه‌ت ته‌حویل كردووه”. به‌رێوه‌به‌رى بانكه‌كه‌ش ژنێكه به‌ناوى حه‌مدیه جاف.
هه‌یسه‌م جبورى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دا ده‌ڵێ” له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌و زانیاریانه ده‌كرێت، كه له‌باره‌ى بانكێكه‌وه هه‌یه. ئه‌و بانكه حكومییه ساڵى رابردوو 2014 برى دوو ملیار و نیو دۆلارى بۆ كوردستان ته‌حویل كردووه، بێ ئه‌وه‌ى زه‌مان و ئاگادارى حكومه‌تى مه‌ركه‌زی كردبێته‌وه”. هه‌یسه‌م جبورى ده‌ڵێ” زانیارییه‌كان نیمچه دروستن”.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت یاسر حوسه‌ینى ئه‌ندامى كوتله‌ى سه‌درى بۆ سۆمه‌رییه نیوزى ئاشكرا كردووه كه حه‌مدیه جاف به‌رێوه‌به‌رى بانكى عێراقى بۆ بازرگانى ئه‌و بڕه پاره‌ى به قه‌رز به‌حكومه‌تى هه‌رێم داوه. به‌ر له‌چه‌ند مانگێك. له ساڵى 2014 هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌مه‌شى روونكردۆته‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌رووى كاروبارى بانكییه‌وه سه‌ر به‌حكومه‌تى فیدرال نییه و قه‌رزه‌كه‌ش بێ زه‌مان و بێ ئاگادارى حكومه‌تى عێراقى بووه. به‌پێى چه‌ند سایتێكى عێراقى حه‌مدیه جاف ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكردۆته‌وه.
” ئه‌و ژنه دوو ملیار و نیو دۆلارى بێ ئاگادارى به‌غدا به‌حكومه‌تى هه‌رێم داوه”
0
Share.