نوچەنێت.تایبەت:
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كى له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى یه‌كگرتوو، له‌باره‌ى نه‌وته‌وه.په‌رله‌مانتارێكى پارتى وه‌ڵامى ئه‌ندامه‌كه‌ى یه‌كگرتوو ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ” قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى یه‌كگرتوو راست نییه و مه‌به‌ستى لێدانى نێچیرڤان بارزانییه”.
موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتى”پرسی نەوت لەهەرێمی كوردستان بەگشتی ناشەفافە‌و مەلەفێكی ئاڵۆزە‌و پێویستی بەچاكسازی ریشەیی هەیە‌و پڕیەتی لەگەندەڵی و هەمو گرێبەستی نەوت‌و داهاتەكانیان دەبێت قسەی لەسەر بكرێت“.
په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ئه‌و قسانه به‌ناڕاست و دژی حیزبه‌كه‌ی ده‌زانیت. دڵشاد شه‌عبان،په‌رله‌مانتاری پارتی و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت وتی”ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌مووی دژایه‌تی پارتی و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانه ده‌نا هیچی تر نییه چونكه داتا‌و شته‌كان هه‌مووی روون و ئاشكران و بڵاویش كراونه‌ته‌وه”
. دڵشاد شه‌عبان وتیشی”ئه‌و قسانه هه‌مووی دوره له راستی و هه‌مووی ناشیرین كردن و لێدانی كاک نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانه، چونكه سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم سیاسه‌تێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوه‌و چاویان پێ هه‌ڵناێت“.