دڵشاد هەرتەلی.نوچەنێت:
وه‌سفییه به‌نى وه‌یس ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه نێت له‌باره‌ى كێشه نێوان شێخ جه‌عفه‌ر و عادل موراد ده‌ڵێ” قسه‌كانى شێخى جه‌عفه‌ر بێ بنه‌ماو عه‌یبن”.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، له‌چه‌ند دیمانه‌یه‌ك هێرشى كرده سه‌ر عادل موراد، له‌و باره‌یه‌و وەسفیە بەنی وەیس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنیت وتی”ئەم تەسریحاتانەی كاك شێخ جەعفەر داویەتی ئیستا وەختی ئەوە نەبوو،لەلایەكی ترەوە تەسریحەكان و ئەو بوختانانەی دروستی كردووە بەرامبەر بە عادل موراد بێ بنەمان و هیچ ئەسڵ و ئەساسێكیان نیە”
دواتر وه‌سفییه باس له باره‌ى عادل مورداوه وتى ” عادل موراد لە ساڵی حەفتاكان لە یەكێتی قوتابیان بوە و دەورێكی باڵای هەبوە لە دروست كردنی یەكێتی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندن و سەفیربوە،ئەی باشە ئەو سەردەمە بۆ ئەو قسەیان نەكرد كە خۆیان لە نزیك ناوەندی بڕیاردان بوون ئەی بۆ ئێستا ئەم شتانە دەوترێت،ئەمە خۆی لەخۆیە نیشانەیەكی سەرسوڕمانی لەسەرە”.
شێخ جه‌عفه‌ر له‌دیمانه‌كه‌ى دا باسى هه‌ندێك لایه‌نى تایبه‌تى ژیانى عادل مورادى كردووه، له‌وباره‌یه‌وه وه‌سفییه ده‌ڵێ” باسى هەتا شیخ جەعفەر باسی ئەوەی كردوە كە ژنەكەی عادل مورادی دەركردوە،ئەمە عەیبە و ئەم قسانە تەئسیر دەكاتە سەر كەسایەتی عادل موراد و شێخ جەعفەر و هەم سەر یەكێتی،حیزبیك ئەندامی مەكتەبی سیاسیەكەی بەو زمانە قسەبكات بۆچی لەسەرەتاوە ئەو رەخنەی نەدەگرت،بۆچی كای كۆن بەبادەكرێت من لەگەڵ ئەو تەسریحاتانە نیم بەهیچ شیوەیەك،هەتا ئەگەر راستیش بێت ئێستا سەردەمی ئەوەنیە چونكە لەم كاتە دا داعش بەرۆكی كوردستانی گرتوە زەنگێكی خەتەرە و دەبێت ئیمە هەوڵبدەین بۆ لەناوبردنی ئەم شەڕە نەك خۆمان خۆمان لەناوخۆ یەكتر بتوێنینەوە“.
سەبارەت بەوەی بۆچی ئیستا ئەم جۆرە لێدوانە توندانەی سەركردەكانی یەكێتی بەرامبەر بەیەكتر پەرەی سەندوە،ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكیتی وتی”من هۆكاری ئەوە نازانم،بەڵام بەڕێز مام جەلال مەجالی دیموكراتیەتی دابوو بەهەموو كەسێك بۆ ئەوەی قسە بكەن“.