دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
نورى عوسمان نوێنهرى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان لهلێدوانێكى تایبه به نوچه دهڵێ” پهكهكه ئیستغلالى دهروونى ئێزدییهكانى كردووه و منداڵان و باڵغ بووان دهباته ریزهكانى خۆى”.
ئافرەتانی شنگالی، كوردانی ئێزیدی دەڵێن، چەكدارانی پەكەكە لە یەكەمین ڕۆژی گەیشتنیانەوە بۆ چیای شنگال، دەستیان كردووە بە لە خشتەبردنی منداڵانی كوڕ و كچانی كوردانی ئێزیدیی و دەیانڕفێنن و چەكداریان دەكەن بۆ ئهمهش لهچهند راپۆرتێكى رۆژنامهوانى دا ئێزدییهكان وتوویان كچانمان له لایهن پهكهكه مێشكیان دهشۆرێ و دواتریش دهبرێن. نورى عوسمان شنگالی نوێنەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمى كوردستان بۆ کاروباری ئاوارەکانی شنگال زانیارییەكانی بۆ نوچەنێت پشت راست كردەوەو وتی”راستە هێزەكانی پەكەكە كەخەڵك لەشاخ بوون و لە دەستی داعش رایان دەكرد ئیستیغلالی بارودۆخی سایكۆلۆجی خەڵكەكەیان دەكرد و شتیتان دەوروژاند بۆ ئەوەی كە چەند كەسانێك بچنە لای ئەوان تا سودی لێوەربگرن وەكو رێكخستنەكانی خۆیان یان لەناو هێزە چەكدارەكانی خۆیان خەڵكیان وەردەگرت. كێ لەو بارودۆخە ئەو كارە دەكات بۆ ئەوەی خۆی بەهێزبكات ئەگەر راست دەكەن كوردایەتی دەكەن كورد ئەوشتانە ناكەن“.
ناوبراو ئاشكراشی كرد”پەكەكە نەك هەرمنداڵیان بردوە خەڵكی باڵغیشیان بۆ تەنزیم بردوە“.
سەبارەت بەهەڵویستیشیان نوینەری تایبەتی نێچیرڤان بارزانی وتی”ئێمە هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەمان كرد بۆ ئەو خەڵكە و قسەمان لەگەڵ كردن و پێمان واتن ئەو كارە مەكەن. راستە پەكەكە هێزێكی كوردیە بەڵام هێزی كوردستانی عێراق نییە و هیچ رۆڵێكی لە كوردستانی باشور نابێت و ئێرە ساحەی پەكەكە نیە و ناشبێت و شنگالیش بەهیچ شیوەیەك نابێتە ساحەی پەكەكە“.
نوری عوسمان راشیگەیاند”ئەو كارەی پەكەكە لەگەڵ ئەو خەڵكە دەیكات كارێكی ناڕەوایە“.سەبارەت بەوەی ژمارەیەكیان لایە نوێنەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمى كوردستان بۆ کاروباری ئاوارەکانی شنگال ئاماژەی بەوەكر”ئیستا ژمارەیەكی وامان لەلا نییە كە بڵێن ئەوەندەیان لەلایە،بەڵام خۆشبەختانە خەڵكێكی زۆر گەڕاونەتەوە كە بەگەڵ پەكەكە كەوتبون و هەندێكیش ماونەتەوە لایان و ئێمەش لێنەگەراوین ژمارەكە ببێتە زۆر ئیشمان لەسەر ئەوە كردوە و رۆژ بەرۆژ ژمارەكە لەكەم بوون دایە“.