مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتوو داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات خۆپیشاندان نه‌كه‌ن

0

دڵشاد هه‌رته‌لی.نوچەنێت:
به‌رله‌وه‌ى له‌ حكومه‌ت به‌شداربێت یه‌كگرتوو له‌پێشه‌نگى خۆپیشانده‌ران بوو، كه‌چى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى دوێنى مه‌كته‌بى سیاسى داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات خۆپیشاندان نه‌كه‌ن.
دوێنی یەك شەممە 22/2/2015 مەكتەبی سیاسی یەكگرتووى ئیسلامى له‌گۆبونه‌وى ئاسایى خۆى داوا لە هاوڵاتیان دەكات بەشداری خۆپیشاندانەكان نەكەن,ئەمەش لە كاتێكدایە كەپێشتر یەكگرتوو پێیشەوەی خۆپیشاندانەكان.
لەوبارەیەوە هیوا میرزا سابیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”ئێمە هەردەم لەگەڵ ئەوەین كەهاوڵاتی مافی خۆیەتی هەموو میكانیزمەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەكار بهێنێت بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی فشار لەسەر دەسەڵات دروست بكات،بەڵام هەر بابەت و بارودۆخێك یاسا و رێسای تایبەتی خۆی هەیە. ئەمرۆ هەرێمی كوردستان رووبەڕووی شەڕێكی نەگریسی داعش بوەتەوە و بەردەوامی هێرش بۆ سەر پێشمەرگەكان دەكرێت. لەولاشەوە كێشەمان لەگەڵ حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ هەیە دونیایەك ئەزمە رووی لەهەرێمی كوردستان كردووە. لەبەرئەوە ئێمە داوامان كردووه‌ لەحكومەت كە بەهەموو شێوەیەك هەوڵبدات موچەی موچەخۆران دەستەبەربكات. پێویستیشە هاوڵاتی تەفەهومی بارودۆخی سیاسی هەرێم و نیشتیمانەكەی خۆی بكات بۆ ئەوەی لەلایەنی نەیارانەوە نە قۆزرێتەوە. لەبەرئەوە ئێمە بەبەردەوامی داوای كۆبونەوەی پێنج حیزبەكەمان كردوە یەكێك لە ئامانجەكانمان لەو كۆبونەوەیە بۆ ئەوە بووە كە حكومەت بەهەر شێوەیەك بێت كە موچەی موچەۆران بدات و چارەسەری ئەو گەندەڵیانە بكرێت كە موچەخۆرە راستەقینەكە نەبێتە قوربانی لەبەر كۆمەڵێك موچە خۆری بندیوار كە موچە خۆری حیزبەكانن“.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو رەتیشی دەكاتەوە كە لەبەر ئەوەی بەشدارن لەحكومەت و پۆستێكتان لەبەر دەستە كە وەزارەتی كارەبایە و پڕ گلەییە نەوەك رۆژێیك سرەی خۆپیشیان بێت دژی ئەوان داوایان لەهەوڵاتیان كردبێت بەشداری لە خۆپیشاندانەكان نەكەن و وتی”ئێمە هەر گیز ئەوەمان لە بیر نەبووە كە ئەوە وەزارەتی كارەبایە و ئەوە وەزارەتی فڵانە چونكە وەزارەتی كارەبا و كێشەكانی هەموو جەماوەر دەزانێت كە كیشەیەكی 23 ساڵەیە و كە قەیرانی دارایش رووی لە هەرێمی كوردستان كردوەو بودجەی وەزارەتەكان دەستەبەر ناكرێت بێگومان كارەباش یەكێك لەوبوارانەیە كە زەربەی خۆی بەركەوتوە، لەبەر ئەوە ئێمە هیچ مەبەستمان ئەوەنیە بەس مەبەستمان لەئاسایشی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندی گشتیە،كە نەیارانی ئەم هەریمە و بەتایبەتی هێزێكی تیرۆرستی وەكو داعش خۆپیشاندانەكانی ناو خۆی هەرێم نەقۆزنەوە بۆ ئەوەی پێگەی هەرێمی پێ لاواز بێت و لەولاوەش هەرێم دەستەویەخەیە لە گەڵ حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ كاتێك ناوخۆكەی ئاوا بودەڵەو لاوازبێت بێگومان لەدانوستانەكانە پێگەی لاواز دەبێت و بەرامبەر دەتوانێت كارتەكانی خۆی بەسەردا فەڕز بكات و بەسەردا بسەپێنێت ئێمە لەروانگەی بەرژەوەندی گشتی داوا دەكەی لەم كاتەدا حكومەتی هەرێم حسابێكی تایبەت بۆ موچەی موچە خۆران بكات و لەولاوەش پێویستە هاوڵاتی تەفەهومی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان بكات كە بارودۆخە زۆر زۆر لەق و مەترسی دارەنكە ئەگەر فڕۆكەكانی ئەمریكاو هاپەیمانان نەبوایە بێگومان هەموان دەزانین حاڵی هەرێم و عێراق بەرەو كوێ دەڕۆشت“.
هیوا میرزا صابیر ئەوەشی بۆ نوچەنیت ئاشكراكرد كە لەوخۆپیشاندانانەی ئەم دواییە ئەدام و كەسانی یەكگرتوو ی بەشداریان كردوەو وتیشی”یەكێك لەوانەی رابەرایەتی خۆپیشاندانەكانی كردوە هەر مامۆستایانی یەكگرتووی تێدا بووە،بەڵام ئیمە بەشێوەیەكی گشتی قسە دەكەین و لەراستیدا یەكگرتوو سیاسەت و نەهجی روون و ئاشكرایە و موزایەدەی سیاسی حیزبیمان نەبووە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com