به‌به‌ڵگه‌: راوێژكارانى په‌رله‌مان داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مانتاران سوكایه‌تیان پێ نه‌كه‌ن

0

دڵشاد هەرتەلی.نوچەنێت:
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه‌ راوێژكارانى په‌رله‌مان داوا له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، سنوورێك بۆ په‌رله‌مانتاران دابنرێت”.

لە سكاڵانامەیەكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كراوەو وێنەێكی لەرێگەی سەرچاوەیەكی تایبەت لەپەرلەمانی كوردستانەوە تایبەت بۆ نوچەنێت نێراوە (31)راوێژكاری پەرلەمان كە ناو و واژۆكانیان لەلای نوچەنێتە نێگەرانن لە هەڵوێست و لێدوانی پەرلەمانتاران و لەبەشێكی ئەو یاداشتە هاتوە” لەم خولەی پەرلەماندا هەندێك لە پەرلەمانتاران لە رێگەی هێرشكردنە سەر یەكتر و سەرۆكایەتی پەرلەمان بونەتە هۆی لەكەداركردن و ناوزڕاندنی پەرلەمانی كوردستان.لە ئێستاشدا بەداخەوە بەبۆنەوەوبێ بۆنە لە میدیاكاندا ئەو پەرلەمانتارانە سوكایەتی بە راوێژكارانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن”.

ئەو 31 راوێژكارە راشیانگەیاندوە”بەدڵنیایشەوە ئەم كارەیان دەبێتە هۆی ناشیرین كردنی پەرلەمانی كوردستان و ئێمەش لە روانگەی بەرپرسیارەتیمان و لە پێناو ناشیرن نەكردنی پەرلەمانی كوردستان وەڵامیان نادەینەوە.

ئەو 31 راوێژكارە داواش لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن:لە رێگەی فڕاكسیۆنەكانەوە بۆ ئەو هێرشە ناڕوایانەی ئەو پەرلەمانتارانە دابنێن ئەگینا ناچارین وەڵامیان بدەینەوە”.
ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌ناوه‌كانه‌.11007547_864278300302291_81126431_n

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com