نوچەنێت.هەولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان بەدواداچوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون و وه‌به‌رهێنان دەكات به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان و وه‌به‌رهێنه‌ردا بشكێته‌وه.
ئه‌مڕۆ جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆك و جێگر و بریارده‌رو ئه‌ندامانى لیژنه‌ی ده‌سپاكیی له په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ى حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كرد كه پێكهاتبوو له سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئابووری و جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و نوێنه‌رانی پارێزگارانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.
سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان تیشكى خسته سه‌ر بایه‌خى ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه و لێكگه‌یشتنى نێوان هه‌ردوولا له‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ى له‌بوارى وه‌به‌رهێنان هاتۆته پێش و به‌گرنگى زانى هه‌ردوولا به‌گیانى تیم كار له‌سه‌ر داتاكان و زانیاریه‌كان بكه‌ن به‌تایبه‌تیش كه بوارى وه‌به‌رهێنان ئاستێكى باشی بڕیوه، به‌ڵام بێ كێشه و كه‌موكورتى نه‌بوه‌و به‌پێویستیزانى له‌هه‌موو رووێكه‌وه ده‌ستنیشانى كێشه و كه‌موكورتیه‌كان بكرێ و رێگه چاره‌ى یاسایی بۆ بدۆزرێته‌وه‌و له‌سۆنگه‌ى پاراستنى به‌رژوه‌ندیه‌كانى هاووڵاتیان و سه‌وه‌رى یاسا كار بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كان بكرێ.
پاشان ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه باسیان له كێشه‌كانی نیشته‌جێبوون و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و كێشانه‌ى كه له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبووندا هه‌ن كرده‌وه به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان و وه‌به‌رهێنه‌ردا بشكێته‌وه و ته‌ئكیشیان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرسیاریه‌تی له‌ئه‌ستۆ بگرن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بده‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان كرا به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بگونجێت و ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌و كه‌رته‌دا له كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له پێشتردا روویانداوه دووباره نه‌بنه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌وڵه‌كانی لیژنه حكومییه‌كه كرا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه و جه‌ختیش له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی مه‌نتیقى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا بكرێت و سه‌ره‌تاش له‌و كێشانه‌وه ده‌ستپێبكرێت كه چاره‌سه‌ركردنیان ئاسانتره.