نوچەنێت.هەولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، حكومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 23-2-2015، به سايتى فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وانابینم كه حكومه‌تی عیراق نه‌یه‌وێت پابه‌ند بێت به رێكه‌وتننامه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
وتیشی: وته‌بێژی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ر رۆژی یه‌ك شه‌ممه ته‌ئكیدی له پابه‌ندبوونی به‌غدا كرده‌وه به جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌كه‌وه،هیواشی خواست ئه‌و لیژنه وه‌زارییه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم پێكی ده‌هێنێت بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌رێنی بێت و سه‌ركه‌ویتووبن له گفتوگۆكانیاندا.
ئاڵا تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: پێویسته نیاز پاكی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر لێك تێنه‌گه‌یشتنێكیش هه‌بێت پێویسته به گفتوگۆ‌و دانوستان چاره‌سه‌ربكرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه،حكومه‌تی عه‌بادی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم پته‌وتر بكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات.