نوچەنێت.هەولێر:
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت كە لیژنەی باڵانی نەوتو گاز بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێن لەسەر ئەم قەیرانانانەی ئێستا، ئاماژەی بەوەش دەكات ئەو ژمارانەی لەلایەن وەزیری سامانە سروشتییەكان پێیاندراوە راست دەرنەچووە.
بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەشارپرێسی راگەیاند” ئێمە وەك ژمارەیەك لەپەرلەمانتارای كوردستان یاداشتێكمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ بانگهێشتكردنی لیژنەی باڵای نەوتو گازی هەرێم”.
سەبارەت بەوەی بۆچی لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو لیژنە باڵایە ئەو پەرلەمانتارە وتیشی”یاداشتەكە بۆ بانگهێشتكردنە نەك لێپرسینەوە، چونكە لێپرسینەوە كۆمەڵێك یاساو رێوشێنی خۆی هەیە، ئەوەش بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ناتوانرێـت لێپرسینەوە لەوە حكومەت بكرێت، دەبێت پەیڕەوی ناوخۆ هەموار بكرێتەوە ئێستا خەریكی ئەو هەمواركردنەوەین”.
بەهار مەحمود رونیكردەوە بانگهێشتی لیژنەی باڵای نەوتو گاز پەیوەندی بەو قەیرانەی ئێستای هەرێمی كوردستانەوەیەو بۆ رونكردنەوەی سەردانەكەیان بۆ بەغداو دروست بوونی قەیرانی داراییە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشی دەكات ئەوان وەكو پەرلەمان دەیانەوێت رونیكردنەوەیان دەست كەوێت لەسەر ئەو ژمارانەی ئاشتی هەورامی لەپەرلەمان بەپەرلەمانتارانی راگەیاند كە بەوتەی ئەو ژمارەكانی هەورامی راست دەرنەچوون.
بەهار مەحمود ئەوەی خستەڕوو دەبێت وەزیری سامانە سروشتیە رونكردنەوە لەسەر ئەو ژمارانە بدات كە دەیوت تا مانگی 2 ی ئەمساڵ دەتوانن هەرێمی كوردستان 6 هەزار بەرمیل رەوانە بكرێت، بەوتەی خۆی ئەگەر نەگەیشتنە وەڵامێكی بڕوا پێهێنەر ئەوا ئەوكاتە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.