بارزانى و نەوشیروان مستەفا كۆبونەوە

0

نوچەنێت.هەولێر:

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبۆوە و لە دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان کرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەمە 23ـی 2ـی 2015 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا بە وردی ڕەوشی بەرەکانی ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان خرایە بەرباس و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بەرز نرخێندران. هەروەها بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا خرایە بەر باس و ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان وبەغدا بە هەنگاوێکی ئیجانی لەقەڵەم درا.

لە دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان کرایەوە و بەڕێزەوە باسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان کرا و تەئکیدیش کرایەوە کە بارودۆخی ئێستا کاتییە و کوردستان بە سەربەرزییەوە ئەم دۆخەی ئێستا تێدەپەڕێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com