دڵشاد هه‌رته‌لی.نوچەنێت:
له‌وه‌ڵامى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى كه گوتبووى ” بۆ پارتى ناچێته سه‌ر لێدوانى توند له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا بدات” عه‌ره‌فات كه‌ڕه‌م ده‌ڵێ” له‌سه‌ر مافى خه‌ڵك لێدوانى توند ده‌ده‌ین”.
نەوزاد رەسول پەرلەمانتاری یەكێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی” پارتی بۆی ناچێته سه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا لێدوانی ئاگرین بدات“. لەوبارەیەوە عەرەفات كەرەم پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”پارتی هەرگیز لەگەڵ ئەوە دانییە لێدوانی توند بدات بەڵام ئێمە كە لێدوانێكی توند دەدەین لەسەر مافی خەڵك ئەو لێدوانە توندە دەدەین نابێت گلەیش له حكومەتی هەرێم بكەن كە موچە بڕاوە هەمووی سیاسەتی مالیكی و حیزبی دەعویە. ئێمەش دەڵێن كە وەكو پارتی ناتوانین بەتەنها وڵات بەڕێوە ببەین،ئێستا هەموو لایەنەكان لەناو ئەو پڕۆسەیەدا بەشدارن و حكومەتێكی نیشتمانیمانیمان هەیە،ئەمن نازانم دەڵێن ئەوە سەركەوتنی ئێمەیە لەكاتێكدا ئەگەر شكست هەبێت هەموویان سەحب دەبنەوە“.
كەرەم وتیشی”پارتی ئەو سیاسەتی بۆ نەوت بەكاری هێناوە، ئێستا هەموو لایەنەكانی كوردستان لەگەڵ ئەوە دان كە سیاسەتێكی سەركەوتوو بووە. پارتیش كە ئەو سیاسەتە وەكو حكومەت بەڕێوە دەبات بێگومان سەركەوتنی بەدەست هێناوە. ئەگەر هەر وڵاتێكی تر بوایە كە ئێمە دەوڵەتیش نین توشی شەری داعش بوین و 2 ملیۆن ئاوارە هاتوەتە هەرێمی كوردستان و موچەشمان نییە ئەم دەوڵەتە دەڕوخێت بەڵام ئێمە شەرمان هەیە و بودجەشمان نییە كەچی وڵات بەڕێوە دەبەین،دەبێت ئێمە شانازی بەو حكومەتەوە بكەین. دەبێت شانازی بەنێچیرڤان بارزانی و تیمەكەشیەوە بكەین كە تیمەكەی یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتو كۆمەڵ“.
ناوبراو راشیگەیاند”لێدوانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه هاوڕێ منە حەز ناكەم ئەم جۆرە لێدوانانە بدەن لەكاتێكدا ئێمە پێویستمان بە خیتابێكی سیاسی یەكگرتوو هەیە. ئێمە بەرامبەر هەڕەشەی داعش و ماعشین،ماعشیش ملیشیاتی شیعەن كە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت دانین،دەبێت ئێمە ختیابێكی یەكگرتومان هەبێت بەرامبەر بەغدا“.
عەرەفات كەڕەم هه‌ر له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى دا وتى”تائێستا ئێمە لێدوانی توندمان نەداوە، ئومێدێكیش ماوە بەغداو هەرێمی كوردستان هەردولایان پابەندن“.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت”پارتى له‌و پەڕی واقیعبینانە تەعامول دەكات ئەگەرهاتوو ئەو سیاسەتەی هەرێمی كوردستان نەبوایە توشی قەیرانێكی گەورە دەبووین. پارتی تەعامولی لەگەڵ جیهان وتوركیا باشە و هەروەها لەگەڵ ئێرانیش هەوڵ دەدەین عیلاقەمان باش بێت. دەبێت ئێمە وەكو كورد تەعامول بكەین و وەكو كورد شەڕی داعش بكەین و وەكو كورد لەگەڵ بەغدا تەعامول بكەین“.
هه‌ر له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌غدا عه‌ره‌فات وتى ”ئێمە هێشتا نەگەیشتوینەتە ئەو قۆناغە بڕیار بدەین كە گفتوگۆ تەواو بوو دەبێت بەغدا بەجێ بێڵین هیشتا هەرماوە”. له‌باره‌ى دوایین سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ توركیا عەرەفات كەڕەم له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى وتى” من پێم سەیرە هەندێك كەس رەخنەی توند لە نێچیرڤان بارزانی دەگرن كە سەردانی توركیا دەكات. نێچیرڤان بارزانی بەتەنها سەردانی نەكردووە قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بووە كە یەكێتیە، وەزیری دارایی لەگەڵ بووە كە گۆڕانە.هەموویان بەشدارن لەو بڕیارە و هاتونەتە ناو حكومەت و بەو حكومەتە رازین و متمانەیان پێ بەخشیوە. سەردانەكەی بۆ توركیا بۆ ئەوە بووە كە نابێت ئێمە تەنها پشت بەبەغدا ببەستین، چونكە دەبێت ئێمە ئۆپشنی تریشمان هەبێت“.
عه‌ره‌فات كه‌ڕه‌م وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى ده‌داته‌وه
0
Share.