نوچه نێت، هه‌ولێر
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت له سه‌ر فه‌رمانی هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق بڕیار درا كه بڕی 250 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێ وه‌ك به‌شێك له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی یه‌ك و ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات په‌نا به‌خوا هى دیكه‌ش به‌رێوه‌یه.
دكتۆر فازل نه‌بی، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق راگه‌یاند” له‌دوێنێ شه‌ممه‌وه به فه‌رمانی وه‌زیری دارایی عێراق هۆشیار زیباری داواكراوه له بانكی ناوه‌ندی تاوه‌كو بڕی 250 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكه‌ن وه‌ك به‌شێك له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆمانگی یه‌ك .”
نه‌بى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد”هه‌رچه‌نده ئه‌وه زۆر كه‌متره له‌پشكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زیر بۆ ئه‌وه‌یه جارێكی تر گفتوگۆكان له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ست پێبكاته‌وه‌و په‌نا به‌خوا هى دیكه‌شى به‌دواوه دێت”.
بریكاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق وتیشى” له‌دوێنێ شه‌ممه‌وه ئه‌و بڕیاره دراوه، به‌ڵام دوێنێ پشوو بوو ، بۆیه خستمانه ئه‌مڕۆكه‌وه.
دارایى عێراق: جگه له 250 ملیاره‌كه پاره‌ى تریش بۆ هه‌رێم ده‌نێرین
0
Share.