نوچه نێت
به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى پارتى له‌موسڵ رایده‌گه‌ینێ كه داعش له حه‌مدانیه‌و باشیك 34 ماڵى ته‌قاندۆته‌وه كه هه‌موو هى ئه‌ندامانى پارتی و یه‌كێتین.
سه‌عید مه‌موزینى به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى موسڵى پارتى له لێدوانێكى بۆ سۆمریه نیوز ئاشكراى كردووه كه داعش 34 خانووى ته‌قاندۆته‌وه كه زۆربه‌یان هى ئه‌ندامانى پارتى، مه‌موزینى رۆنیشینى كردۆته‌وه كه 14 خانوو له باشیك بووه و 20 خانووى دیكه له حه‌مدانییه بووه. مه‌موزینى ئه‌وه‌شى روونكردۆته‌وه كه داعش له‌و ماوه‌یه نزیكه‌ى 1000 مالى له‌و ناوچه‌یه ته‌قاندۆته‌وه كه‌به‌ده‌شتى نه‌نینه‌وا ده‌ناسرێت و زۆربه‌ى ماله‌كانیش هى كورد و شه‌به‌ك و مه‌سیحى و ئێزدیین.
داعش 34 ماڵى ئه‌ندامانى پارتى ویه‌كێتى ته‌قاندۆته‌وه
0
Share.