نوچه نێت
له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دا ئارێز عه‌بدوڵڵا ئاشكراى ده‌كات كه‌سبه‌ى فراكسیۆنه‌كانى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى كورد له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه و ده‌شڵێ” ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ناوه‌ستین”.
له‌لێدوانێكى بۆ سۆمه‌رییه نیوز ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى یه‌كێتى و سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى ده‌كات كه سبه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى كورد كۆده‌بنه‌وه بۆ باسكردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. روونیشى ده‌كاته‌وه كه كورد له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێ. وده‌ڵێ” له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر ده‌خه‌ینه‌ڕووبۆ ئه‌وه‌ى له‌باره‌یه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ین”.
ئارێز عه‌بدوڵڵا: سبه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى كورد كۆده‌بینه‌وه و ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین
0
Share.