پێشمەرگەکانی ڕۆژھەڵات هێرشیانکردە سەر داعش

0
پێشمەرگەکانی ڕۆژھەڵات هێرشیانکردە سەر داعش
نوچە.نیت.snn
پێشمەرگەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەنزیک کەرکوک، ھێرشیانکردەسەر گەورەترین مۆڵگەی چەکدارانی داعش و لەئەنجامیشدا توانییان لەماوەی چوار کاتژمێردا بەبێ ھیچ زیانێک داعش تێکبشکێنن و لەناوچەکە دەریان بکەن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست SNN کەوتوون، پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) ئەمڕۆ ھێرشیانکردۆتەسەر مۆڵگەکانی داعش لەگوندی (گوبەییە)  کە دوای حەویجە ئەو گوندە گەورەترین مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش بووە، لەئەنجامیشدا گورزێکی گەورە لەداعش دراوە.
ھەروەک پێشتر SNN بڵاویکردبۆوە، ماوەی ھەفتەیەکە داعش، لەقەزای حەویجەوە چەکداری زیاتر ڕەوانەی گوندی گوبەییە دەکات بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ پەلاماردانی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.
ئەوەش زانراوە بەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) ھێرشێکی خێراو لەناکاویان کردۆتەسەر ئەو گوندەو بۆ ماوەی چوار کاتژمێر شەڕو پێکدادانی زۆر توند بەردەوامبووە، سەرەنجامیش پێشمەرگەکانی پاک، توانیویانە گوندە کۆنترۆڵ بکەن و داعش لەو ناوچەیە دووربخەنەوە.
لەڕاگەیەنراوێکی پاکیشدا کە وێنەیەکی دەست SNN کەوتووە ئەوە ڕوونکراوەتەوە، ئەو ھێرشە ناونراوە تۆڵەی شەھیدانی ماوەی ڕابردووی سنووری کەرکوک و ھەریەک لەھێزەکانی پێشەواو تیپی مانێشتی پارتی ئازادیی کوردستان بەشدارییانکردووەو توانیویانە ٢٠ چەتەی داعش بکوژن و گوندەکەش بەتەواوی لەداعش پاک بکەنەوە.
پاک ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەکاتی پێکدادانەکەدا، فڕۆکەکانی ھاوپەیمانانایش گەیشتوونەتە ئاسمانی ناوچەکەو زۆر بەچڕیی و بەوردی دەستیان بەبۆردومانی مۆڵگەو شوێنە ھەستیارەکانی داعش کردووە.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com