مەلا کرێکار داوا لەداعش دەکات، شەڕی کوردستان بۆ خۆیی و هاوڕێکانی جێبهێڵێت

0

مەلا کرێکار داوا لەداعش دەکات، شەڕی کوردستان بۆ خۆیی و هاوڕێکانی جێبهێڵێت

د. دڵشاد عەبدولرەحمان

لەکۆی دیمانەکەی مەلا کرێکار، ئەوە ی لای من گەڵاڵەبوو ئەوەبوو، ئەوە ئێن ئاڕ تی نە بوو کە داوای دیمانەی لە مەلاکرێکار کردووە، بەڵکو ئەوە مەلا کرێکار بووە کەعەوداڵی وەها چاوپێکەوتنێک بووە.

چونکە مەلا کرێکار لەو دیمانەیەدا توانی چەند پەیامێک ئاڕاستەی پارتی ویەکێتی و داعش و لایەنگرانی خۆیی و سەرجەم خەڵکیش بکات، لەبەرامبەریشدا ئێن ئاڕ تی نەیتوانی هیچ زانیاریەکی نوێ لە مەلا کرێکار وەربگرێ، لەسەر هەڵوێستی لەسەر کۆی ڕوداوەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە هەڵوێستی بەانبەر داعشیشەوە.

بێینە سەر پەیامە جیاجیاکان، یەکەم پەیامی خۆپیشاندانی خۆی بوو لە چەقی هێزەوە، کەنەک هەر چاوەڕێی لێبوردن و بەخشین نیە لە هەرێم و دەسەڵاتەکەی، بەڵکو مەرجیشی هەیە بۆ گەڕانەوە، نەک هەرئەوەندە، تەنانەت نایەوێ شەرەفی تێپەڕینی خۆی بە خاکی ئێران بە حکومەتی ئێران ببڕێ، تا هاوڕێکانی لە ئێران ئازادنەبن.

مەلا کرێکار توانی خۆی وەک سەرکردەیەکی ئیسلامی کوردستانی نمایش بکا، کەئەو لەخەمی میللەتەکەیدایەو دەیەوێ ئیسلام بکاتە ڕێبازو بەرنامە بۆ ڕزگارکردنی و لەدوایشدا بۆ حوکمداریکردنی.

زۆر باسی دیموکراسی و مافی ئەوی دی دەکرد، بەڵام ڕاستگۆیانە ڕایگەیاند کەئەو دیموکراسیەی قبوڵە کە سەرچاوەکەی کتێبی خوداو فەرمودەکانی پێغەمبەرە، بۆیە زۆر بەڕاشکاوی گوتی سزای لادەر لە ئیسلام بە کەتەر سەربڕینیەتی.

کورت و کرمانج، مەلا کرێکار ئەوەی ڕاگەیاند کەئەو دەیەوێ دەوڵەتێکی وەک ئەوەی داعش لە کوردستان ڕابگەیەنێ ، ئەو پەیامەی بە ڕوونی ئاڕاستەی داعش کرد، کە ئەوان هەقیان بەکوردستانەوەنەبێ و جێی بێڵن بۆ مەلاکرێکارو هاوکارەکانی، تالەئایندەدا ئەو دەوڵەتی ئیسلامیەی هاوشێوەی ئەوەی داعش لە هەرێم ڕادەگەیەنن. ئەودەم بێگومان هەردولا هاوکارو هاوئاهەنگی یەکدی دەبن .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com