دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
بەهۆی دواكەوتنی موچەكەیانەوە مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەستیان كردوە بەخۆپیشاندن و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن ئەندامانی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێن،ئێمە پشگریان دەكەین و لەسەرخەتین تابەزوترین كات موچەكەیان بۆ دابین بكرێت.
لەو بارەیەوە سوهام عومەر ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بۆ نوچەنێت وتی”ئێمە وەكو لیژنەكەمان پشگری داواكاری مامۆستایان و فەرمانبەران دەكەین و لەسەر خەتیشن لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بەزووترین كات موچەكەیان بۆ دابین بكرێت“.
وتیشی”پێویستە مامۆستایان موچەیان بۆ دابین بكرێت بۆ ئەوەی بەمێشكێكی ئارامەوە بچنە هۆڵەكانی خوێندنەوە تا بتوانن بەباشترین شێوە وانە بەقوتابیان بڵێنەوە“.
لەلایەكی ترەوە هەر سەبارەت بەهەمان بابەت شوكریە شێخانی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بۆ نوچەنێت وتی”وەك ئەندامێكى ليژنەى پەروەرده و خوێندنى باڵا زۆر نيگەرانين له دواكەوتنى موچەى فەرمانبەران بەگشتى و ماموستايان بەتايبەتى،هۆكارەكەى هەرچى بێت نابێت هاوڵاتى كه بژێوى ژيانى بريتيه له مووچەكەى باجەكه ئەو بيدات،هەر ناڕزاى و خۆپيشاندانێك مافێكى رواى ئەوانه و ئێمە پاڵپشتى تەواویان دەكەين“.