نوچەنێت.تایبەت:
تا ئێستا فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی كەمپی ئاوارەكانی نەكردوەو هەروەها بەرەكانی شەری پیشمەرگەی دژ بەچەكدارانی داعش بەسەر نەكردووەتەوە، ئهندام پهرلهمانێكیش دهڵێ” پێشموانیە سەرۆك كۆمار مانیعەتی هەبێت ئەگەر لە قۆناغی داهاتوو سەردانیان بكات”.
د.ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی کوردستان لەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (نوچەنێت)ڕاگەیاند:”سەركۆمار ئەركی زۆری لەسەر شانە و كۆبونەوەكانی بەردەوامە لەنێوان سێ سەرۆكایەتیەكە،هەروەها سەردانی وڵاتانی دەوروبەر بۆ ئەوەی كە دەعمێكی نێودەوڵەتی بۆ هەموو عێراقیەكان بەهەرێمیشەوە دەستەبەربكات ئەوەش ئەركێكی ترە،لەگەڵ ئەوەش كێشەی ناوخۆی عێراق زۆر زۆرە و هەوڵدەدات رۆڵی خۆی تێداببینێت لەبەر ئەوە سەرقاڵی ئەو كارانەیە”.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:”سەردانی ئاوارەكان و بەرەكانی جەنگیش ئەمەش هەیە بەڵام وەزیری بەرگری و ناوخۆ ئەوان كاردەكەن و پێشموانیە سەرۆك كۆمار مانیعەتی هەبێت ئەگەر لە قۆناغی داهاتوو سەردانیان بكات”.
لەوەڵامی پرسیاری ئەوەش ئاخۆ نەدەكرا وەكو مەعنویاتێك سەردانی پێشمەرگان بكات بۆ ئەوەی واهەست بكەن كەسەرۆك كۆماریش لەگەڵیانە كە كوردە،ناوبراو رایگەیاند”جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی و كۆسرەت رەسول عەلی و مەسرور بارزانی و وەزیری پێشمەرگە و كاكە حەمە هەموو بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەو رۆڵەیان بینیوە بەشێوەیكی زۆرباش و گرنگ و كاریان لەسەر كردوە،بەرپرسانی كورد وەكو حیزبایەتی كاریان نەكردوە بەڵكو وەكو كوردایەتی كاریان كردوە بەهەموو حزب و پەرلەمانتارانەوە،پێشموانیە كە كاك فوئاد مەعسومیش مانیعی هەبێت”.
ئەشواق جاف ئاماژەی بەوەشكرد”كەپێویستە وەكو كورد لەم قۆناغە ئەوپەڕی یەكریزبین و نەڵێن بۆچی فڵان كەس سەردانی نەكردون،چونكە ئەركەكان دابەش كراون و هەموان وەكو كورد لەیەك كەشتین و دوژمنانی كورد ئەمرۆ زۆرن بۆیە نابێت رێگە بۆ دوژمنان خۆش بكەین كە زەربەمان لێبدەن”.
فوئاد مهعسوم نهسهردانى ئاوارهكانى كردووه نه پێشمهرگهى بهسهر كردۆتهوه
0
Share.