نوچه نێت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى یه‌مه‌نى باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و چه‌ند فرۆكه رووسییه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتونه‌ته یه‌مه‌ن كه‌وتۆته ده‌ست چه‌كدارانى حوسییه‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وست، چه‌كدارى حوسى چه‌ند فرۆكه‌یه‌كى جۆرى سۆخۆیان له میناى پارێزگاى حه‌دیده‌وه بۆ سه‌عدا گواستۆته‌وه، كه مۆڵگه‌ى سه‌ره‌كى حوسییه‌كانه‌وه. ئه‌و فرۆكانه‌ش رووسین و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتۆته یه‌مه‌ن. رۆژنامه‌كه زانیارییه‌كانى به‌ناوى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ناوخۆى یه‌مه‌ن بڵاوكردۆته‌وه. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئاماژه‌شى به‌وه‌كردووه كه لایه‌نى فه‌رمى سه‌رنجى له‌باره‌ى ئه‌و زانیارییانه نه‌داوه. به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت به‌ر له‌وه‌ى حوسییه‌كان ده‌سه‌ڵات له یه‌مه‌ن بگرنه ده‌ست ئه‌وا یه‌مه‌ن گرێبه‌ستى كڕینى چه‌كى له‌گه‌ڵ رووسیا واژوو كردووه.
حوسییه‌كان بوونه خاوه‌نى فرۆكه‌ى سوخۆى
0
Share.