نوچه نێت
ئه‌ندامێكى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ” له‌كاتێكدا له 23 ساڵی پێشووی په‌رله‌مان ته‌نیا 190 فه‌رمانبه‌ر و راوێژكاری یه‌كێتی دامه‌زراوه، كه‌چی له شه‌ش مانگدا 91 فه‌رمانبه‌ر و راوێژكار دامه‌زراوه”.
له‌لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى ئاوێنه رێواز فایه‌ق ئه‌ندامى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ”دواترین ژماره‌ی راوێژكاره‌كانمان لانییه، ماشه‌ڵا هه‌ر ژماره‌یان زیاد ده‌كات و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هه‌موو شتێك راوێژكارێكی داناوه، به‌ڵام تا 75 كه‌سم ده‌زانی ئیتر نازانم ئێستا ژماره‌ی راوێژكاره‌كان بووه‌ته چه‌ند، له‌كاتێكدا له 23 ساڵی پێشووی په‌رله‌مان ته‌نیا 190 فه‌رمانبه‌ر و راوێژكاری یه‌كێتی دامه‌زراوه، كه‌چی له شه‌ش مانگدا 91 فه‌رمانبه‌ر و راوێژكار دامه‌زراوه”.
له‌باره‌ى ئیمتیازى ئه‌و راوێژكارانه‌ش ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌ڵێ” “هه‌ر راوێژكاره و باشترین جۆری ئۆتۆمبێلی شه‌ش پستۆنیان بۆ دابینكراوه و به‌نزین و رۆنگۆڕین و هه‌موو مه‌سره‌فێكیشیان له‌سه‌ر په‌رله‌مانه، به‌ڵام زۆرینه‌یان به‌شێوه‌ی سیاسی و به‌ش به‌شێنه‌ی حزبی دانراون و دابه‌شیانكردون به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان باشن و به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێت”.
” په‌رله‌مان 91 راوێژكاروفه‌رمانبه‌رى دامه‌زراندووه راوێژكاره‌كان ئۆتۆمبیلى شه‌ش پوستنیان بۆ دابین كراوه”
0
Share.