دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
دوای ئەوەی سایتی “وشە”بڵاوی كردەوە كە عادل نووری پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی ،”لێكۆڵینەوەی دكتۆرا”كەی ساختەیە و لە زانكۆی وڵاتێكی ترەوە هێناویەتی و تەنیا “ناونیشان”ەكەی گۆڕیوە،بۆیە كۆلیژەكە پێی زانیوە و بڕیاری “تەرقین قەید”ی بۆ دەركردووە،ئەو پەرلەمانتارەش هەواڵەكە رەتدەكاتەوەو لەدادگاش سكاڵا لەسەر سایتەكە تۆمار دەكات و دەڵێت،مهسهلهى تهزویرى شههادهكهم درۆیهكه بهقهد شاخهكانى كوردستان گهورهیه.
لەوبارەیەوە عادل نووری پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”دڵنیاتان دەكەمەوە كە هێشتا ناونیشانەكەم تەقدیمی كۆلێژەكە نەكردووە ئەوە درۆێكی گەورەیە بەقەد شاخەكانی كوردستان. من شكاتیان لێدەكەم چونكە تەشهیریان پێكردوم و لەدادگاش ئەو پرسە یەكلای دەكەمەوە،بەڵام بەزەیم بەو كەسە دێتەوە چونكە توش دەبێت لەبەر ئەوەی درۆی كردوەو تەشهیری پێم كردووە و دواتر چۆن لێدەردەچێت چونكە توشی لێپرسینەوە دەبێت و سایتەكەشیان ناوبانگی لەكەدار دەبێت“.
ناوبراو وتیشی”ناونیشانی دكتۆراكەم له دوورو نزیك پهیوهندی بهو چیرۆك و باسهوه نییه كە ئەوان باسیان كردووە، بەڵكو له سهر دژه گهندهڵی)یە و ئەوان ناونیشانی كۆلێژەكەیان هێناوە وتویانە ئەوە ناونیشانی دكتۆراكەیەتی ئەو چیرۆكە سەر لەبەری درووستكراوە“.
سەبارەت بەوەی ئایا خەڵكی تر هەیە بڕوانامەی ساختە كردبێت،ئەو پەرلەمانتارە بۆ نوچەنێت ئاشكرای كرد”ساختەكردنی بڕوانامە لای عەرەبەكان زۆرە بەتایبەتی فەرمانبەران بۆ ئەوەی پلە وەزیفیەكەیان پێ بەرزبێتنەوە كراوەو ئاشكراش بوە،خەڵكێك چوە لە ئێران بڕوانامەیەكی هێناوە كە گوایە كاتی خۆی ئاوارە بوە لە ئێران،بەڵام بۆ ماستەر و دكتۆر من ئەو شتەم نەبینیبوەو ئاسانیش نیە ئەو شتنە بكرێت چونكە لیژنە و بەدواداچون بۆ ئەوە هەیە“.
سەبارەت بەوەی ئایا بەرپرسانی عێراقیش ئەو كارەیان كردوە،عادل نوری رایگەیاند”لەساڵانی رابردوو بەتایبەتی لەكاتی هەڵبژاردنەكان چەندەها كەس دوردەخرانەوە بەهۆی ئەوەی بڕوانامەكانیان ساختە بووە بەتایبەتی كە بڕوانامەی شەشی ئامادەیان پێویست بوو كە دەیان كرد دواتر دەردەكەوت كە ساختەیە و لە شوێنێك كردویانە بەڵام ناوی كەسم لانییە“.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشكردەوە”وەزارەتی پەروەردە لەكاتی هاتنەوەی ئاوارەكان لەكاتی تاقیكردنەوەو دامەزراندن پێ زانیون و بەدەیها كەسیش ئاشكرابوون“. ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو ئاشكراشی كرد”هەر بڕە پارەیەك كە غرامەو سزا دەدرین ئەو سایتە دەیكەمە هاوكاری بۆ منداڵە چاو بە فرمیسكەكانی كاكە هوجام سورچی شەهید“.
عادل نوری لەكۆتایی لێدوانەكەی دەشڵێت”ماوەی ٢ مانگە وەك لیژنەی نەزاهەی پهرلەمانی عێراق بە شوێن هەندێ دۆسیەی گەندەڵی زۆر ترسناكەوەم. لەم ماوەیەدا چەند جار بە تەلهفون و رووبەرووش ئاماژەی هەرەشە ئامێزم لێ كراوە!هیوادارم ئەم تەشهیرو چیرۆكە-ساختە- پەیوەندی بەو مەسەلەیەوە نەبیت وەك فشارێك بۆ ئەوەی دەست هەڵگرم لە راوەدونانی گەندەڵكاران. ئەم جۆرە هەرەشەو بەربەستانە كۆڵمان پێ نادات و پشت بە خوای باڵا دەست بەردەوام دەبین لە رۆڵی چاكسازی و خەمی خاك و خەڵكی كوردستان“.