سۆران سێوکانی: مەلا کرێکار مرۆڤێکە گیرۆدەی زمانی خۆیەتی

0

مەلا کرێکار شێریکی کارتۆنی

سۆران سێوکانی

گوێگرتن لەمەلاکرێکار خوڵقێەری واقیعێکی درۆیینەیە, کرێکار لەڕووی ڕیکخستنی وشەوە دەتوانێ گاڵتە بەعەقڵی کەسانێک بکات کە سادەن وهیچ لەدنیا نازانن، یا خودی خۆی ناناسن. لەراستیدا کرێکار لەدیاردەیەکی زمانەوانی زیاتر نیە، نەخاوەنی مێژوویەکە لە کاری چەکداری، نەخاوەنی مێژوویەکە لەکاری سیاسی، بەڵکو دیاردەیەکی فەوزەویە، لەکورستاندا نەیتوانیوە جێگەیەک بۆئەو فەوزایەی خۆی بکاتەوە.

بەگوێگرتن لە بەرنامەکەی نالیا تیڤی، من تێنەگەیشتم ئەو زاتە دەیەوێت چی بڵێ، ئایا ئیمانی بەئازادیە، یا سەلەفیەکی داعشیسیتە.

لەلایەکەوە دەیووت، ئێمە لەڕێی قەناعەت پێکردنەوە کاردەکەین لەگەڵ شیوعی وعەلمانی وقەومی وههتدد، کەچی لەهەما کاتدا ئەوانی بەمورتەد داەزانی، بێگومانیش بوو لەوەی کە مورتەد ملی دەقرتێنرێت. بەراستی ئەمە کۆمیدیایەکی خەمناکە، گوێمان لێی دەبێت.

کرێکار باسی وەزیر تەفویزو وەزیری تەنفیزمان بۆدەکات و وەک دین و شەرع پێمان دەفرۆشرێت، لەکاتێکدا ئەوە تەنیا تەکنیکێکی ماوەردیە لە(آداب سلطانیە )دا ١٠٠٠ساڵ پێش ئیستا پێشنیاریکردوە بۆ دەسەڵات، ئەو تەکنیکەش چ نیە بێجگە لەئەزموونی وڵاتی فارس و ڕۆمەکان ولەدوورو نزیک پەیوەندیی بەدینەوە نیە.

ترۆپکی کۆمیدیاو پارادۆکسی کرێکار ئەوە بوو، وردو درشتی رووداوەکانی بەژمارەوە باسدەکرد، کەچی هەواڵی داعشی نەبوو، ئەو ئامادەنەبوو بڵێ داعش لەبەر ئەوەی ڕیزیان لێ دەگرێت ودەیەوێت بەناوی خۆیانەو بانگیان بکات، واتە دەوڵەتی ئیسلامی، لەبەرئەوەی پاببەندە بەشەرعەوەو بەناوی ناشیرین کەس بانگ ناکات، کەچی هەر ئەوکرێکارەیە، لە تۆمارێکی دەنگیدا شێخێکی سەلەفی وەک مەدخەلی بەراشکاوی بە(کەر) ناو دەبات.

ئەو دەڵێ بەغدادی ناناسم، بەقسەی مەقدیسی و بن بازو زانایانیتریش ناکەم، کەباسیان دەکەن، ئەم گێلاندنە تەنیا گاڵتە جاریەکە پێمان دەڵێ کرێکار خۆیشی نازانێت چی بەوخەڵکە بڵێ، کاتێک دەبینن بەغدادی گەورەترین دڕندایەتی بەرامبەر گەلێکی ئاشتیخواو بێلایەن دەکات.

کرێکار هەرەشەمان لێدەکات، کە لەئەوروپا ٦٠٠ کەس چاوەڕیی فەرمانی ئەون، لەکوردستانیش ٦٠٠٠ کەس . هەرڕێکخستنی ئەو دوژمارەیە بەو جیناسە پێمان دەڵێت، ئەم پیاوە راست ناکات لەو ژمارانەدا، هیچ شتێک نیە بەو ناوەوە ئەوەتەنیا فوو لەخۆکردنێکە بۆ خۆناساندن یا ترساندنی حکومەتی هەرێم یا موزایەدەکردن بۆ گێرانەوەی بۆ کوردستان، تاخۆی ئامادە بکات بۆ شەری شیعە، بەڵام ئامادە نیە شەری داعش بکات، یا بەتیرۆریست ناویان بەرێ.

کرێکار لەسەرێکەوە کوردایەتیمان پێدەفرۆشێت، کەچی لەسەرێکیترەوە، شەری داعش بەشەڕی یەکێتی وپارتی دەزانێت، کە لەجیاتی ئەمریکاو ئێران دەیکات، ئەو باسی جەلەولاو سەعدیەمان بۆدەکات، بەڵام خۆی لەشەنگال وپاکیزەکانی ئەوێ دەدزێتەوە، ئەو دەیەوێت پێگەیەک بۆخۆی لەناو خەرتەی دنیادا بدۆزێتەوە، ئەوخەریتەیەی کەلەدەستی دەرچوەو بۆی نایەتەوە تایم.

ئەو چارەنوسی نەتەوەیەک دەبەستێتەوە بەوەی، کەدوو کەس لەتیرۆریستەکانی هاوڕێی لەلایەن حکومەتی هەرێمە گیراون، لەبەر ئەوە ئامادە نیە دژ بەداعش بجەنگێت، چ گێلیەکە وابزانی خەڵک بەم قسانە باوەڕ دەکەن . چارەنوسی گەلێک لەبەردەم رەشەبای مەرگدایە، بەڵام ئەو لەبەر ئەوەی دوو دەروێشی گیراون ئامادەنیە دیفاع لەو گەلە بکات.

کرێکار مرۆڤێکە گیرۆدەی زمانی خۆیەتی، کاتێک قسە دەکات بیری دەچێتەوە کەئەو کێیەو لەکوێیەو تواناو شیاویەکانی چەندن.

لوتکەی مەهزەلەی کرێکار ئەوەیە، کە خۆی وگرووپە گریمانکراوەکەی بەکورستانی دەزانێت، بەڵام کەسمان نەمانزانی ئەم گروپە خێو ئاسایە کێن ولەکوێن؟

من هیوادارم، کرێکار فەتوابدات بە هەوادارانی کەبچنە ناو داعش، کەگومان دەبەم دەکەس گوێی بۆ ڕادێرن، خۆ گەر هەشبن ئەوە باشتر، چونکە کوردستان لەمیکرۆبەکان پاک دەکرێنەوە.

لەکۆتاییدا، دەبێ ئەو بڵێم، کە من کرێکار لەساڵانی هەشتاوە دەناسم و هەواڵیم زانیوە، رژێک لەرۆژان لەقەرەباڵغی وفەوزا زیاتر نەبووە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com