نامەیەك بۆ كوردەكانی ناو داعش
مەریوان نەقشبەندیزیاتر لە 3000تونسی و 2500سعودی و 1000مەغریبی و 500 یەمەنی و 100فەلەستینی لەناو ریزەكانی داعشدان “ئەوانە زۆر بەئاسانی دەیانتوانی لەوڵاتی خۆیان جیهاد بكەن و خەڵك بكوژن و سەرببڕن”دەیانتوانی دژی دەسەڵاتە عەلمانی و ئیسلامیەكانی وڵاتی خۆیان شەڕ بكەن”دەیانتوانی مزگەوت و مەزارەكانی وڵاتانی خۆیان بتەقێننەوە”بەڵام هیچ كام لەوانەیان نەكرد و ئامادە نەبوون یەك هاوڵاتی و هاونەتەوەی خۆیان بكوژن”لەجیاتی ئەوە سەدان و هەزاران كیلۆمەتریان بڕیوە هاتون لەباشوور و رۆژئاوای كوردستان پەلاماری كوردستان دەدەن و شەڕی كورد دەكەن”دەستدرێژی دەكەنە سەر كچانی كوردی ئێزیدی و بەجاریەیان دەگرن”كەچی ئەو ئەو كوردانەی چونەتە ناو داعش شەڕی داگیركردنی كۆبانێ و هەرەشەی داگیركردنی هەولێر و سلێمانی دەكەن”خەلیفە و دەستوپێوەندی خەلیفەكەتان وەك خائین سەیری ئێوەی كورد دەكات و تەنها لەموسڵ و حەویجە 25گەنجی كوردی برای ئێوەیان گولەباران كرد بەتۆمەتی جاسوسی بۆ فرۆكەكانی هاوپەیمانان”شەهید هوجامی پێشمەرگە و رۆڵەی هاونەتەوەیان پێ سەربڕین”وەك جاشەكانی سەردەمی بەعس پێش خۆیانتان دەخەن بۆ داگیركردنی كەركوك و مەلا شوانیان كردبوە مەزەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان تا جنێو بەمەلای كورد و خەڵكی كوردستان بدات و هەرەشەی سەربڕین لەكورد بكات”دیلەكانی پێشمەرگە بەجلی پرتەقاڵیەوە لەناو قەفەسدا بەناو عەرەبە شۆفینیەكانی حەویجەدا دەگێڕن و ئێوەش پاسەوانیتان پێدەكەن”ئاخۆ یەكێكتان هەستی نەتەوەییتان نەجوڵا و بڵێن ئەو پێشمەرگانەی ئێمە پەلاماریان دەدەین و سەریان دەبڕین رۆڵە و كەسوكاری خۆمانن؟!باشە پرسیارتان لەخەلیفە ترسنۆكەكەتان و ئەو چەكدارە بیانیانە نەكردوە بۆچی بۆچی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریكا و دەسەڵاتتدارە سەركوتكەرەكانی خۆتان ناكەن و هاتون شەڕی میللەتێكی موسڵمانی ئاشتیخواز دەكەن كە زیاتر لە 5200مزگەوتی تێدایە و هەرگیز زیانیان لەكەس نەداوە؟!داواتان لێدەكەم هەتا كات ماوە و نەبونەتە قوربانی خواستە قیزەونەكانی سەركردە و خەلیفە و ئەمیرەكانتان هەتا نەكەوتونەتە بەر ئاگربارانی پێشمەرگە و فرۆكەكانی هاوپەیمانان”بەهۆش خۆتان وەرنەوە و لەجیاتی شەڕكردن و پەلاماردان و هەرەشە لەخاك و خەڵك و نەتەوەی خۆتان “بەڕووی تیرۆرستانی داعش هەڵگەڕێنەوە و چەندتان پێكرا لێیاندەن و بیانكوژن و بگەڕێنەوە بۆ باوەشی خاك و نەتەوە و خەڵكی خۆتان”دڵنیابن كەوا ژیانتان لەناو بەندیخانەكانی كوردستان زۆر شەریفانەترە لەوەی لەناو تاقمێكی تیرۆرستی خوێنڕێژی دژ بەكورد و كوردستان و مرۆڤایەتیدا بن.
لەلاپەرەی فیسبوکی مەریوان نەقشبەندی وەرگیراوە