نوچەنێت.knn:
سبه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێم بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه، دواتریش ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وزه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر نرخی نوێی به‌نزین كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی باڵای ووزه‌ی هه‌رێم به KNN راگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای وزه‌ی هه‌رێم، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامی سه‌ردان و گفتوگۆكانی به‌غداد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌نجامی گفتوگۆكانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی شاری به‌غدایه‌و پاشان دیاریكردنی هه‌ڵوێستی هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هەمان دەزگا كه‌وتوون، پێده‌چێت له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ، بڕیار له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له نێوان پێنج لایه‌نه سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێم بدرێت تاكو هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ورده‌كاریی گرفته‌كانی به‌رده‌م رێكه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو رێگاچاره‌كانی بده‌ن.
هاوكات بڕیاره ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای وزه دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌نێوان خۆیاندا ئه‌نجام بده‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر نرخی نوێی به‌نزین.