نوچەنێت.ههولێر:
فراكسیۆنی گۆڕان رایدهگهیهنێت،سروشتی خۆپیشاندان و ناوەڕۆکی داخوازیەکانی خۆپیشاندەران ١٧ی شوباتیان کردە رۆژێکی پرشنگدار لەمێژوی گەلەکەماندا،دهشڵێت،پشتگوێخستنی خواستی چاککاری وڵاتەکەمان روبەڕوی مەترسی و لێکترازان دەکاتەوە.
فراكسیۆنی گۆڕان لهپهرلهمانی كوردستان لهبهیاننامهیهكدا كه وێنهیهكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە لەبەشێكی هاتوە”دوای چوار ساڵ، ئێستاش داخوازیەکانی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبات و رۆژانی دواتر زیندون و سیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە ریفۆرمی بنەڕەتی هەیە و پشتگوێخستنی خواستی چاککاری وڵاتەکەمان روبەڕوی مەترسی و لێکترازان دەکاتەوە. ئێمە جارێکیتر جەخت لەسەر رەوایی داخوازیەکانی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبات دەکەینەوە“.
بهمهبهستی پشتگیری لهراپهرینهكانی جهماوهری تونسو میسر لهرێكهوتی 17-2-2011 گردبونهوهیهك لهبهردهركی سهرای شاری سلێمانی ئهنجامدراو دواتر ئاراستهی خۆپیشاندانهكه گۆڕا بۆ بهردهم لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستانو دواتر خۆپیشاندان بۆ ماوهی 62 رۆژ بهردهوام بو لهئهنجامیشدا دهیان كهس كوژرانو برینداربون.
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
١٧ ی شوبات رۆژێکی پرشنگدارە لە مێژوی گەلەکەماندا.
ڕاگەیاندنی فراکسیۆنی گۆڕان لە چوارەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتدا.
چوار ساڵ بەر لە ئێستا، ڕەخنەی هاوڵاتیان لە سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتری لێکەوتەوە. خۆپیشاندەران دور لە توندوتیژی و ئاشتیانە، لە پێناوی ریفۆرمی بنەڕەتی لە سیستەمی سیاسی هەرێم، کۆمەڵێک داخوازی ڕەوایان ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد. لە کاتێکدا خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین مافێکی سەرەتایی هاوڵاتیانە، بەڵام خوپیشاندەران روبەڕوی پەلاماری هێزە ئەمنیەکان بونەوە و چەندین کەس شەهید و بریندار بون. سروشتی خۆپیشاندانەکان و ناوەڕۆکی داخوازیەکانی خۆپیشاندەران و دواجار پەلاماردان و سەرکوتی خۆپیشاندانەکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، ١٧ ی شوباتیان کردە رۆژێکی سیمبۆڵی و پرشنگدار لە مێژوی گەلەکەماندا.
دوای چوار ساڵ، ئێستاش داخوازیەکانی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبات و رۆژانی دواتر زیندون و سیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە ریفۆرمی بنەڕەتی هەیە و پشتگوێخستنی خواستی چاککاری وڵاتەکەمان روبەڕوی مەترسی و لێکترازان دەکاتەوە. ئێمە جارێکیتر جەخت لەسەر رەوایی داخوازیەکانی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبات دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین وەك هەمیشە رێبەر و ئاڵاهەڵگری خواستە رەواکانی خەڵکی کوردستان بین.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
١٦ ی شوباتی ٢٠١٥