نوچەنێت.knn:
ئوسامه نوجێفی و بارزانی و عه‌مار حه‌كیم دۆخی ئه‌منی و سیاسیی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن، عه‌بادیش ده‌ڵێت، پلانیان داناوه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ.
ئوسامه نوجێفی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دۆخی سیاسی و ئه‌منی و بوونی هێزه‌كانی میلیشیایان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت تاوتوێكرد، هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری پێیوست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه.
هاوكات هه‌ر سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منی و سیاسیی عێراق ئوسامه نوجێفی به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامییه‌وه كرد و باسیان له گرنگی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن.
هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا به كه‌ناڵی BBC ی ڕاگه‌یاند، پلانیان داناوه له چه‌ند مانگی داهاتوودا به كه‌مترین زیان كۆنتڕۆڵی شاری موسڵ بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به هاوكاریی زیاتری وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژی داعش ده‌بێت.