نوچەنێت.خه‌ندان:
وته‌بێژی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت داعش له ئیسلام بێ به‌رییه و ئه‌وه‌نده‌ی زیانی به ئایینی ئیسلام گه‌یاندووه زیانی به كه‌سی دیكه‌ی نه‌گه‌یاندووه.
جه‌عفه‌ر گوانی وته‌بێژی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكی به خه‌ندانی راگه‌یاند”ئه‌وه‌ی ئێستا داعش ده‌یكات و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كانی سه‌ربڕینی پێشمه‌رگه یاخود هه‌ر كه‌سێكی دیكه بێت جائیز نییه، كوشتنی دیلیش له ئایینی ئیسلامدا نییه، كوشتنی دیل بۆ ئه‌و كه‌سانه هاتووه كه تاوانی زۆریان ئه‌نجامداوه وه‌كو (سه‌دام حسێن، علی حه‌سه‌ن مه‌جید)”.
وتیشی”بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان و پیشاندانی ئه‌و ئازاره ده‌رونییه‌ی ده‌رهه‌ق به پێشمه‌رگه‌كانی ده‌كه‌ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وانه هه‌مووی پێچه‌وانه‌ی ده‌قی شه‌رعین”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “زانیان ده‌فه‌رموون كاتێك دیلێك ده‌كه‌وێته ده‌ست موسڵمانان دیله‌كه ئه‌گه‌ر كافربێت و بۆ ئه‌وه هاتبێت كه له‌ناویان به‌رێت، ده‌بێت ئه‌و دیله زۆرترین رێزی لێبگیرێت و نابێت هیچ حاڵه‌تێكی ده‌روونی به‌سه‌ردا بێت و ئه‌و دیله هه‌ست به‌خۆ به‌كه‌مزانین بكات.”
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “كاتێك خواردن و جلوبه‌رگ ده‌درێت به دیل ده‌بێت به‌دیله‌كه بڵێن، ئه‌وه ئه‌ركه له‌سه‌رشانی ئێمه و خێر نییه پێتانی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دیله‌كه له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه نه‌ڕوخێت، به‌ڵام داعش به‌پێچه‌وانه‌وه وێنه‌ی دیل بڵاوده‌كه‌نه‌وه و نمایشی ده‌كه‌ن و ئه‌و كارانه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌قی قورئانن”.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه: “داعش له ئیسلام بێ به‌رییه و ئه‌وه‌نده‌ی داعش زیانی به ئایینی ئیسلام گه‌یاندووه زیانی به كه‌سی دیكه‌ی نه‌گه‌یاندووه، له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی داعش به‌سه‌ر گه‌لی كوردی هێناوه ئیسلام و موسڵمانان زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌م بوون”.
گوانی روونیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشابكه‌ین ئه‌و ده‌قانه‌ی زانایان به ده‌قی هه‌ڵبه‌ستراوی داده‌نێن داعش هه‌مووی زیندوكردووه‌ته‌وه و پشتی پێده‌به‌ستن، هه‌ر كه‌سێكیش زیان له ئایینی ئیسلام بگه‌یه‌نێت دواتر زیانه‌كه به‌سه‌ر خۆیدا ده‌شكێته‌وه.
ئاشكراشیكرد، یه‌كێتی زانایانی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان كردووه و به‌م نزیكانه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه به‌پێی هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندومانه كه ئه‌و كارانه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن پێچه‌وانه‌ی ده‌قی قورئان و پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه.