عەرەبە سوننییەكان رازی نین حەشدی شەعبی بچێتە كەركوك
نوچەنێت-قرتاس نیوز
سەرۆك هۆزێكی بەناوبانگی عەرەبی سوننە لە كەركووك دژایەتی خۆی بۆ هەوڵی میلیشیا شیعەكان بۆ چوونە ناو كەركووك دەردەبڕێت و ئەوان ئە بە خەڵكی نامۆ و غەریبە بە پارێزگای كەركووك ناودەبات.
لە هەمانكاتدا ئامادەیی هۆزەكەیان دەردەبڕێت بۆ هاریكاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
شێخ محەممەد قاسم جەنابی شێخی هۆزی سوننەی بەناوبانگی سوننە لە پارێزگای كەركووك لەكاتی بەڕێوەچوونی پرسەی شێخی هۆزەكەیان شێخ قاسم جەنابی رەخنەی لە حكومەتی عێراق گرت بەوەی رێگەی داوە چەك بكەوێـە دەست میلیشیا شیعەكان، كوژرانی شێخی عەشیرەتەكەشیان بەدەستی میلیشیا شیعەكان لە بەغدا بە كردەیەكی ئابڕوبەرانە بۆ حكومەت وەسفدەكات.
دەربارەی دۆخی كەركووكیش دەڵێت كە ئەوان ئامادەن هاریكاری هێزی پێشمەرگە بكەن بۆ پاراستنی ئاساییشی ناوچەكە و رێگە نادەن میلیشیاكان رووبكەنە ناوچەكانیان. جەنابیی دەڵێت “یەكەم لایەنین ئامادەین پارێزگای كەركووك شانبەشانی هێزی پێشمەرگە بپارێزین و رێگەنادەین هێزی نامۆ رووبكەنە پارێزگای كەركووك”.