نوچەنێت.ههولێر:
پهرلهمانتارێكی كورد له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق دهڵێت بهرپرسانی ههرێمی كوردستان قوماردهكهن بهقوتی خهڵكهوه.
ئهحمهد حاجی ڕهشید بڕیاردهری لیژنهی دارایی و سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لە ئكاونتی تایبەتی خۆی نوسینێكی بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی” هەرێم و بەغداد رێکەوتن لەسەر هەناردەی ڕۆژانەی بڕی (۳۳٠٠٠٠٠) بەرمیل نەوت کە (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل لەهەرێمەوە بێت و بڕی (۳٠٠٠٠٠) بەرمیل نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بۆریەکانی هەرێمەو گهر بێتو بڕی (۲۷٥٠٠٠٠) دوو ملێۆن و حەوسەدو پەنجا هەزاری لە باشوری عێراقەوە بێت”.
بڕیاردهری لیژنهی دارایی دەشڵێت”سەیەرەکە لەوەدایە کەهەرێم دەڵێت ناتوانم پابەند بم بەو ڕێژەیەوە بەڵک و دەتوانم ساڵانە پابەند بم،بەرونی دەیڵێم وەک نوێنەری خەڵکی کوردستان: هەرێم قومار لەسەر قوتی خەڵکی هەرێم دەکات لەڕێگەی وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانیەوە بەحسابی ئەوان نرخی نەوت زیاد دەکات و هەرێم خۆی نەوت بفرۆشێت لەبەرژەوەندیدایە لەوە زیاتریان دەست دەکەوێت”.
دهقی نوسینهكه:
قومار کردن لەسەر قوتی خەڵک؟؟؟؟
هەرێم و بەغداد رێکەوتن لەسەر هەناردەی ڕۆژانەی بڕی (۳۳٠٠٠٠٠) بەرمیل نەوت کە (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل لەهەرێمەوە بێت و بڕی (۳٠٠٠٠٠) بەرمیل نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بۆریەکانی هەرێمەو گهر بێتو بڕی (۲۷٥٠٠٠٠) دوو ملێۆن و حەوسەدو پەنجا هەزاری لە باشوری عێراقەوە بێت”.
ئەم تێکستە بوو بەبڕگەیەکی یاسای بودجەی ساڵی (۲٠۱٥) و مادەی یەک بڕگەی ( ب) کەهەموو لایەک بۆ ماوەی (۳٤) رۆژی تەواو ئەم بڕگەیان یان بیستوە یان بینیویانە لەسەر ئەم بنەمایە بڕگەیەکی زۆر خەتەرناک لەپرۆژەکە جێگیر کرا کە بڕگەی( ۳) لەمادەی (۱٠) جێگیر کرا کە دەڵێت لەکاتی پابەند نەبونی هەر لایەک بە پابەندیەکانیەوە لایەکەی تر ئازادە بەپابەند نەبونی بە پابەندبونەکانیەوە واتە بودجەی هەرێم کە نانێردێت دەبێتە یاساو هەموو وەزیر و بەرپرسانی باڵای هەرێم و نۆێنەرانیش دەنگیان داوە بەو بڕگەیە”.
سەیەرکە لەوەدایە کەهەرێم دەڵێت ناتوانم پابەند بم بەو ڕێژەیەوە بەڵک و دەتوانم ساڵانە پابەند بم ، بەرونی دەیڵێم وەک نوێنەری خەڵکی کوردستان:
هەرێم قومار لەسەر قوتی خەڵکی هەرێم دەکات لەڕێگەی وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانیەوە بەحسابی ئەوان نرخی نەوت زیاد دەکات و هەرێم خۆی نەوت بفرۆشێت لەبەرژەوەندیدایە لەوە زیاتریان دەست دەکەوێت”.