نوچەنێت.پەیام:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له باره‌ی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا سازكرد.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه له وه‌زاره‌تی كاره‌با له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان بارزانی وتی، حكومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت سه‌دا حه‌ڤه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له داهاتی مانگانه بدات، هه‌رێمیش ئه‌وه‌ی پێ قبوڵ نییه.
رونیشیكرده‌وه،خشته‌یه‌كیان له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه داوه‌ته به‌غداو داوایان كردووه نه‌وتی هه‌رێم سێ مانگ جارێك هه‌ژمار بكرێت نه‌ك رۆژانه.
وتیشی، هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكدا كردووه مایه‌پوچه‌و پاره‌ی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت، پێداچوونه‌وه‌ی پێدا ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی قه‌یرانی كاره‌باشه‌وه وتی، هاوڵاتیان كاره‌با زۆر به‌كارده‌هێنن‌و زیاده‌ڕۆیی تێداده‌كه‌ن، له به‌رئه‌وه‌ی به‌وته‌ی خۆی نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه، بۆیه حكومه‌ت به‌پێویستی ده‌زانێت پاڵپشتی كاره‌با كه‌مبكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئازادكردنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی داعش رایگه‌یاند، هه‌وڵی جدی بۆ ئازادكردنیان هه‌یه، به‌ڵام ناكرێت زانیارییه‌كان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه.
سەبارەت بەموچەی فەرمانبەرانیشەوە وتی”موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نافه‌وتێت، به‌ڵام دواده‌كه‌وێت”.
سه‌باره‌ت به ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: “یه‌كه‌م كاری ئێمه ئه‌وه‌یه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ین، پاشان شه‌ڕی داعش بكه‌ین، دواتر كاره‌كانی دیكه ئه‌نجام بده‌ین”.