یەكێتی : رووداو قەرزاری كردین

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
كادرێكی پیشكەوتوی یەكێتی دەڵێت رووداو قەرزاری كردین سەبارەت بەباسكردنی شەهیدەكانمان و بەڕاستی گوناهیکی گەورەیە بەرواردیان بکەین بەمیدیای ئەو کاک و خوشکانەی کەبەناوی میدیای یەکێتی و بەپارەی یەکێتی و لەسەر خوینی شەهیدەکانمان بەڕێوە دەبردرێن.

سلێمان عەبدوڵڵا یونس، كادری پیشكەوتوی یەكێتی لە ئەكاونتی تاتیبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بابەتێكی بەناونیشانی(شەهیدەکانمان لەڕووداو)بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی”کەناڵی ڕووداو دوو ڕاپۆرتی زۆر نایابی لەسەر هەردوو شەهیدی فەرماندە لیوا حوسێن مەنسور و عەمید شێرکۆ فاتح بڵاوکردەوە.قسەکردنی منداڵ و هاوسەری ئەو شەهیدانە، ئەوەندە کاریگەری لەسەر بینەر هەبوو کەبەردی دەکرد بەئاو بەڵام وێڕاش بینەری پڕی دەکرد لەشانازی“.

ناوبراو دەشڵێت”لەناو ئەو هەموو کەناڵانەی یەکێتیدا، ئەوەی ڕووداو کردی هەموومانی قەرزدار کرد و بەڕاستی سەلماندیان کەناڵێکی خودان سەلیقە و پڕۆفیشناڵن و هەر بەڕاستی گوناهیکی گەورەیە بەرواردیان بکەین بەمیدیای ئەو کاک و خوشکانەی کەبەناوی میدیای یەکێتی و بەپارەی یەکێتی و لەسەر خوینی شەهیدەکانمان بەڕێوە دەبردرێن“.

سلێمان عەبدوڵڵا راشیگەیاندوە”یەکێتی کەجاران ڕیبەرایەتی میدیا و ڕاگەیاندنی کارا و کاریگەری کوردی دەکرد ئیدی لەسەر دەستی ئەو کاک و خوشکانە کەهەریەکەیان بەشێکیان لەمیدیای یەکێتی لەسەر حسابی یەکێتی بۆخۆیان بردووە ،ئیدی ئەوەشی بوو بەیادەوەریەکی شیرین!“.

ئەو كادیرەی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردوە”لەڕاستیدا کاتیک ئەو بایەخە جوانەی ڕووداو بۆ شەهیدەکانمان دەبینم ،دوور لەهەر پڕوپاگەندە و دەمارگیریەکی حزبی ئەبستراکت و وەکو یەکێتیەک و وەکو برای شەهیدێک هەست دەکەم کەڕووداو کەناڵی ئێمەشە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com